سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان

سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان

سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێ شارى سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویی یانه‌كه‌ به‌ر له‌ كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ به‌ دوو هه‌فته‌ توانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، یاریزانانى یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ رزگار عه‌لی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌ جیاواز له‌ تیپه‌كانى ترى به‌شدار له‌ خولى كوردستان به‌ هه‌ستیاری یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خاڵ له‌م وه‌رزه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، دواى به‌رێوه‌چوونى 28 گه‌ر له‌ یارییه‌كانى خولى نایابی كوردستان یانه‌ى سیروانى نوێ توانى ئه‌و خه‌ونه‌ بهێنێته‌ دێ كه‌ سالانێكى زۆره‌ هه‌وڵى بۆ ده‌دات، سیروانى نوێ له‌ 26 یارى توانى 51خاڵ كۆبكاته‌وه‌ و به‌ر له‌ كۆتایی هاتنى خوله‌كه‌ به‌ دوو هه‌فته‌ ببێته‌ پاڵه‌وانى خولى نایاب، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى هه‌ندرێن و سه‌ید سادق به‌رده‌وام له‌ كێبڕكێ كردن، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام یانه‌كه‌ به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ى توانى نازناوه‌كه‌ بۆ خۆی یه‌ك لاى بكاته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى سیروانى نوێ دواین یارى خۆشیی له‌گه‌ڵ شێروانه‌ یه‌كسان بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامى تیپه‌كانى سه‌ید سادق و هه‌ندرێن دواجار سیروان ئه‌نجامه‌كه‌ى گۆڕى و توانى به‌ نازناوى خولى نایابى كوردستان شاد ببه‌نه‌وه‌ دواى چه‌ندین ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانی، ئه‌م وه‌رزه‌ خولى نایابى كوردستان به‌به‌شدارى 16 یانه‌ به‌رێوه‌چوو و دواجار یانه‌ى هه‌لۆ پاشه‌كشه‌ى كرد و چه‌ند یانه‌یه‌كى كوردستان له‌ چاوه‌ڕوانى دابه‌زینن له‌ پاڵ یانه‌ى هه‌لۆ.ساڵانه‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنى تۆپى پێى كورستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
كارزان كانه‌بی

Top