فوتساڵى جه‌وییه پشت به یاریزانێكى كورد ده‌به‌ستێ
فوتساڵى جه‌وییه پشت به یاریزانێكى كورد ده‌به‌ستێ
هه‌رچه‌نده یانه‌كانى شارى به‌غدادی پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ چاویان له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانى شاره‌كانى كوردستانه بۆ خوله‌كانى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش، یه‌كێك له كچه به‌تواناكانى كوردستانیش كچه یاریزان خه‌نسا فاتحی كچه یاریزانى كوردی شارى كه‌ركووكه، ئه‌و یاریزانه هه‌میشه له زۆربه‌ى یانه‌كانى كوردستان و عێراقی چاویان له سه‌ریتى بۆ ئه‌وه‌ى یاری بۆ بكه‌ن، خه‌نسا ئه‌م وه‌رزه رووى كردۆته شارى به‌غداد و به فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌وییه‌ى شاره‌كه كردوه وه‌كو تاكه كچه یاریزانى كورده له ریزى یانه گه‌وره‌كه‌ى عێراق له‌م باره‌شه‌وه خه‌نسا فاتح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ خولى عێراقی گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى قوه جه‌وییه كردوه له ئێستاشدا جگه له یانه‌ى جه‌وییه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كی تر نییه بۆ خولى فوتساڵى عێراقی یاری بۆ ئه‌وان ده‌كه‌م، گوتیشى" گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رزه له ئێستادا دوو پاڵه‌وانێتى له‌گه‌ل یانه‌كه به‌شداربوویمه و خولى عێراقیش ماوه به‌شداربم له‌گه‌ڵ یانه‌كه، گوتیشى" گرێبه‌سته‌كه‌م به شێوه‌ى مووچه‌یه و له‌گه‌ڵ جه‌وییه جامى عێراقیم به‌ده‌ست هێناوه، مانگى 6یش به‌شدارى خولى عێراقی ده‌كه‌ین، گوتیشى "وه‌كو تاكه یاریزانى كوردی ریزى تیپه‌كه‌م و زۆریش ئاسوده‌م هیچ كه‌م و كورتییه‌ك و جیاوازی نییه له نێوان یاریزانان، چونكه پێشووتریش هه‌موومان به یه‌كه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراقی بووینه، هه‌وڵیش ده‌ده‌م باشترین ئاست و ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی