بژار ئه‌كره‌م هۆكارى وازهێنانى ئاشكرا ده‌كات
بژار ئه‌كره‌م هۆكارى وازهێنانى ئاشكرا ده‌كات
هه‌رچه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان تاكوئێستا به‌ته‌واوى له ئه‌گه‌رى رزگار بوون له دابه‌زین ڕزگارى نه‌بووه، به‌ڵام راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى به‌ر له سێ هه‌فته ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له یانه‌ى هه‌ولێر راگه‌یاند، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێریش بۆ ئه‌م سێ یارییه وریا سه‌باحی له شوێنى بژار ئه‌كره‌م كرده راهێنه‌ری یانه‌كه، له باره‌ى هۆكارى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌شی بژار ئه‌كره‌م راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى وازهێنانم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌وا یانه‌ى هه‌ولێر به هیچ جۆرێك پاڵپشتى منیان نه‌كرد، ئه‌و داوا كارییانه‌ى من له ئه‌وانم ده‌كرد به قسه زۆر باش بوون، به‌ڵام به كردار به داخه‌وه هیچ كات بۆیان جێ به‌جێ نه‌ده‌كرم، له‌به‌رامبه‌ریشدا كارگێڕى یانه‌كه داواكارییه‌كانى خولى عێراقیان به ئاسانی جێ به‌جێ ده‌كردو هی خولی كوردستانیان پشتگوێ ده‌خست، ته‌نانه‌ت له‌م گه‌رمایه داواى فانیله‌م ده‌كرد بۆ یاریزانان به‌ر له دوو رۆژ له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م كاپتن سه‌لاح بۆی كڕین، جگه له‌وه‌ش له رووی مووچه‌ى یاریزانانى تیپه‌كه‌مان كه خولى كوردستان چ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ خولى عێراقی یاریزانانى كوردستان 45 رۆژ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، جگه له‌وه‌ش داواى یاریزانم ده‌كرد له ئیداره ئه‌وان یاریزانیان نه‌ده‌دامێ ئه‌وان سووربوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى یاریزانى عه‌ره‌بم بده‌نێ منیش داواى یاریزانانى كوردی خولى عێراقم ده‌كرد، كه‌چى له دوای منیش بۆ خولى كوردستان شه‌ش یاریزانى كوردی خولى عێراقیان داوه‌ته تیپى خولى كوردستان، بۆچى به‌منیان نه‌ده‌دا، هۆكارى تریش هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانیش هاورێ و دۆستى خۆمانن نابێ هه‌موو شتێكى بلێ، له باره‌ى چوونى بۆ ریى تیپێكى تری كوردستانیش كاپتن بژار گوتى" تاكو ئێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردوه، ئیتر نازانم چاره‌نووسیش چى ده‌بێ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێ به‌جێ كرابوایه ئێستا بارودۆخ له‌لایه‌كی تر ده‌بوو.
كارزان كانه‌بی