هیوادارم كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش وه‌رزش به شتێكى گرنگ بزانن
سۆز به‌هیج یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌فرۆدێت
هیوادارم كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش وه‌رزش به شتێكى گرنگ بزانن
پارێزگاى سلێمانى یه‌كێك له پارێزگاكانى كوردستانه كه یانه‌كانى ئه‌و شاره گرنگى زۆر به سه‌رجه‌م یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان ساڵانه تیپه جیاوازییه‌كان به‌شدارن، یانه‌ى ئه‌فرۆدێتى شاركه كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر ئاستى كچان ، تیپى باله‌ى یانه‌كه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه كه ساڵانه له هه‌ریه‌ك له خوله‌كانى كوردستان و عێراق به‌شدارن ، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان سوز به‌هیج-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2006ى پارێزگاى سلێمانیه و قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه ، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
- به شێوه‌یه‌كی گشتى ئاستى یارى تۆپى باله‌ى كچان وه‌كو پێویست نییه، هیوادارم گرنگى زیاتر به‌م یارییه بدرێت له شاره‌كانى كوردستان.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
- هه‌تا بكرێ پاڵه‌وانێتى زیاد بكرێت، ئه‌وا مه‌شق كردن و هه‌وڵدانى یاریزان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی زیاد ده‌كات، وه هاندانێكى زۆر باشه بۆ به‌رده‌وام بوونى یاریزان.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى باله‌ى كچان به‌ره‌وپێش بچێت، پێویسته پێداویستییه‌كانى مه‌شقكردن دابن بكرێت و خوڵ و پاڵه‌وانێتیه‌كان زیاد بكرێت و گرنگى زیاتر بدرێت به یارییه‌كانى تۆپى باله.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-گرفتى پاڵه‌وانیتیه‌كان له‌وه دایه كه ماوه‌ى یارییه‌كان كه‌مه و هه‌موو یارییه‌كان به‌دواى یه‌كه‌وه زوو ته‌واو ده‌بێت.
*تا ئێستا گرێبه‌ست له یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بۆ هاتووه؟
-نه‌خێر هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه.
*ئامانجت چیه له وه‌رزش كردن؟
-ئامانجم ئه‌وه‌یه كه باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م له یاریگا و خزمه‌تى وه‌رزش بكه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستین، چونكه خۆمان یاریزان و راهێنه‌رى زۆر باشمان هه‌یه له كوردستان، به‌ڵام پێویستى به گرینگیدانى زیاتره، سوپاس به خوا مامۆستا سه‌نگه‌ری راهێنه‌رمان یه‌كێك له راهێنه‌ره به‌تواناكانى كوردستانه هه‌مووكات پاڵپشتى ئێمه‌یه.
*له هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی داوا كراوی؟
-نه‌خێر چونكه نه‌گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى كه یارى له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌م.
*چۆن بوو یانه‌ى ئه‌فرۆدێت هه‌ڵبژارد؟
- چونكه یانه‌یه‌كى زۆر دڵسۆز و به‌توانا و ئاست به‌رزه ده‌توانم بلێم وه‌كو خێزانێكمان لێهاتووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاریگایه‌كى پێشكه‌وتوومان نییه.
*داواكاریت له به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
-داواكارم له به‌رپرسانی وه‌رزشیی كه سه‌ردانى یانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه كه‌موكورتییه‌كان بزانن و هاوكارییان بكه‌ن.
*خه‌ونى تۆ وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ونى وه‌رزشیم ئه‌وه‌یه كه خۆم له به‌رزترین ئاست ببینمه‌وه و به‌شدارى له پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كان بكه‌م، چونكه ئه‌وه خه‌ونێكى منداڵیمه، سوپاس بۆخوا كه ئێستا باشترین یاریزانى مه‌ركه‌ز4م له سه‌ر ئاستی عێراق به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێراوم، به هه‌وڵ و ماندوو بوونى زۆر گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته یاریزانان و راهێنه‌ره‌كه‌مان زۆر دڵسۆزن و هانی یه‌كتری ده‌ده‌ین.
*هیواو ئاواتت وه‌كو یاریزانێك له یارى باله؟
-هیوادارم كه یارى باله پێشبكه‌وێت، وه گرنگى به هه‌موو یاریزانه‌كان بدرێت. وه باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م.
*چى به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی ده‌لێ ده‌رباره‌ى وه‌رزش؟
- كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش وه‌رزش به شتێكى گرنگ بزانن له ژیانیان، كچ و ژنانی كوردستانیش ووه‌رزش به گرنگ بزانن له ژیانی خۆیان، چونكه ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌به‌خشێت به له‌ش.
*په‌تاى كڕۆنا تا چه‌ند كاریگه‌رى له سه‌ر وه‌رزش هه‌بووه؟
-بێگومان كاریگه‌رى هه‌بووه بووه هۆكارى وه‌ستانى مه‌شقه‌كانمان له رابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تێپه‌رى ئێستا وه‌رزش هاتۆته‌وه سه‌ر ئاستى جارانى خه‌ریكه كڕۆنا نامێنێ.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووی خۆت؟
-له ئێستادا خه‌ریكی مه‌شقه‌كانی خۆمم بۆ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك كه ئه‌نجام بدرێت.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.