ئه‌م شه‌و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى نه‌فتى به‌سره ده‌بێته‌وه
ئه‌م شه‌و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى نه‌فتى به‌سره ده‌بێته‌وه
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 28ى خولى نایابی یانه‌كانى عێراقی بڕیاره ئه‌م شه‌و له كاتژمێر10ى شه‌و یانه‌ى هه‌ولێر له شارى به‌سره له سه‌ر یاریگاى فه‌یحا رووبه‌ڕووى یانه‌ى نه‌فتى به‌سره ببێته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش كوڕانى هه‌ولێر به ووره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ه‌شتى شارى به‌سره‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به سێ خاڵى گرنگ و به ئه‌نجامى شایسته بگه‌رێنه‌وه پایته‌ختى كوردستان، هه‌ولێرییه‌كان به سه‌رپه‌رشتى نزار مه‌حروسى راهێنه‌رى سوری دواین یه‌كه مه‌شقییه‌كانى خۆیان له سه‌ر یاریگاى فه‌یحا ئه‌نجامداوه و چاویان له‌وه‌یه له‌م ئێواره به ئاست و ئه‌نجامى شایسته دڵى هانده‌ره كوردستانیه‌كانیان خۆش بكه‌ن له شاره‌كانى كوردستان، هه‌ولێر هه‌فته‌ى رابردوو له یانه‌ى زه‌وراى شارى به‌غدادی برده‌وه و سێ خاڵى لێ وه‌رگرتووه، ده‌یه‌وێت نه‌فتى به‌سره‌ش به هه‌مان چاره‌نووسى زه‌ورا ببات، له‌به‌رمبه‌رایشدا نه‌فتى به‌سره ده‌یه‌وێت له سه‌ر حیسابی یانه‌ى هه‌ولێر سێ خالى تر به‌ده‌ست بهێنێ هه‌رچه‌نده ئه‌ركیشی قورسه كاتێك رووبه‌ڕووى یانه‌یه‌كى وه‌كو هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، هه‌ولێر خاوه‌نى 35خاڵه له پله‌ى نۆیه‌م دێت و نه‌فتى به‌سره‌ش خاوه‌نى 34خاڵه له پله‌ى 11م دێت، سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى خۆى هه‌یه.
كارزان كانه‌بی