زیانەكانی قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا

زیانەكانی قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا

قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستیی گەورە وەكو: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەتایبەتی لە نیوەی دووەمی دووگیانیدا كە هاندەرە بۆ ئاڵۆزیی تەندروستیی گەورە، ژاراویبوونی دووگیانی Preeclampsia كە حاڵەتێكی مەترسیدارە، نەخۆشیی شەكرەی پەیوەست بە دووگیانی Gestational diabetes كە هۆكارە بۆ گەورەبوونی قەبارەی كۆرپە و پێویستی بە نەشتەرگەریی قەیسەری، هەناسەتەنگی توند لەكاتی نووستندا Sleep apnea كە بریتییە لە چەند جارێك وەستانی هەناسە بۆ ماوەیەكی كورت لەكاتی خەودا، كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە ماندووبوون و زیادبوونی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گرفت لە دڵ و سییەكاندا. مەترسییەكانی قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا بۆ تەندروستیی كۆرپە: ئەگەری ڕوودانی سەقەتیی زگماكی بەتایبەتی لە دڵ و كەناڵی دەماردا، گەورەیی قەبارەی كۆرپە Macrosomia كە ئەگەری زەبر بۆ كۆرپە لەكاتی منداڵبووندا زیاد دەكات، هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری نەشتەرگەریی قەیسەری، منداڵبوونی پێشوەختە واتە بوونی منداڵی ناكام، زیادبوونی ئەگەری مردنی كۆرپە Stillbirth.

Top