خانمه پیره‌كه محه‌مه‌د سه‌لاح و كۆمه‌لێك یاریزانى دیكه ده‌كاته ئامانج
خانمه پیره‌كه محه‌مه‌د سه‌لاح و كۆمه‌لێك یاریزانى دیكه ده‌كاته ئامانج
به پێی هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى یۆڤێنتۆس به فه‌رمی رۆیشتنى دیبالاى ئاشكراكردوه دواى ئه‌وه‌ى ئماده‌نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ یانه ئیتالیه‌كه، دواى ئه‌م شكسته‌ى ئیدارى یۆڤیش له مانه‌وه‌ى یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه، تۆرى سپۆرت میدیا سیت ى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه ئیداره‌ى یانه‌ى یۆڤی له هه‌وڵى مۆركردنى گرێبه‌ستى مێژووییه له‌گه‌ڵ له یاریزانان محه‌مه‌د سه‌لاح له یانه‌ى لیڤه‌رپوول و ماركۆ ئه‌سینسیۆ له ریال مه‌درید و دی ماریا له پاریس سانجیرمان و راسپادوری له ساسولو و نیكولاس زانیولۆ له یانه‌ى رۆما، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه به‌هۆى مووچه‌ى زۆرى سه‌لاح ره‌نگه ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت، لیڤه‌رپوولیش هه‌وڵى تازه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كات.
كارزان كانه‌بی