هه‌ندرێن دووه‌مى كوردستان بوو
هه‌ندرێن دووه‌مى كوردستان بوو
له میانى یارییه‌كانى دواین هه‌فته‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى هه‌ندرێنى هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له شارى زاخۆ بووه میوانى یانه‌ى زاخۆ له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه كه به درێژایی یارییه‌كه هه‌وڵى تۆماركردنی گۆڵیان ده‌دا له یارییه‌كه، هه‌ندرێن پێویستى به سه‌ركه‌وتن بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان كێبرَكێ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام دوجار ته‌نیا به پله‌ى دووه‌م ڕازی بوو، له‌م یارییه‌شدا توانى یارییه‌كه به تاكه گۆلێك له زاخۆ بباته‌وه‌و سێ خاڵى گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و كۆى خاڵه‌كانى بۆ 48خاڵ به‌رز كرده‌وه و پله‌ى دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و سه‌یدسادقیش به كۆكردنه‌وه‌ى 46خاڵ پله‌ى سێ یه‌می به‌ده‌ستهێنا.
كارزان كانه‌بی