هالاند بیر له‌ یارى كردن له‌ خولى ئینگلیزی ده‌كاته‌وه‌

هالاند بیر له‌ یارى كردن له‌ خولى ئینگلیزی ده‌كاته‌وه‌

هالاند بیر له‌ یارى كردن له‌ خولى ئینگلیزی ده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌ى تایمزی به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ له‌ گفوگۆیه‌كانی نێوان یانه‌ى مان سیتى و هالاندی یاریزانى یانه‌ى دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى و هه‌ڵبژارده‌ى نه‌رویژ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا هالاند به‌هیواى ئه‌وه‌یه‌ یارى بۆ ریال مه‌دریدبكات و حه‌زی به‌ خولى ئیسپانییه‌ به‌ مه‌رجه‌ داراییه‌كانى یانه‌ى شاهانه‌ ڕازی بووه‌ ، بیرى له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى سێ بۆ چوار وه‌رز یارى له‌ خولى ئیسپانی بكات به‌ تایبه‌ت یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو ریال مه‌دریدی ئیسپانى، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ بیرێكى جدی له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ بێته‌ ریزى یانه‌ى مان سیتى بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید به‌لاوه‌ بنێ و به‌ تایبه‌تیش ئه‌و گرێبه‌سته‌ى پێشكه‌شى كراوه‌، ئێستا كێبڕكێ به‌ ده‌ستهێنانى ئه‌و یاریزانه‌ له‌ نێوان ریال و مان سیتى ده‌چێته‌ قۆناغێكى دیكه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top