هه‌ندرێن و سه‌یدسادق شه‌ڕى پله‌ى دووه‌م ده‌كه‌ن

هه‌ندرێن و سه‌یدسادق شه‌ڕى پله‌ى دووه‌م ده‌كه‌ن

له‌ خولى نایابى كوردستان
هه‌ندرێن و سه‌یدسادق شه‌ڕى پله‌ى دووه‌م ده‌كه‌ن
له‌ میانى یارییه‌كانى دواین گه‌ڕى خولى نایابى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى 30مین بڕیاره‌ سبه‌ى سَى شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان شه‌ش یارى به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌نیا چاره‌نووچى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندرێن و سه‌یدسادق دیار ده‌كه‌وێت له‌ سه‌ر شه‌ڕكردن بۆ پله‌ى دووه‌م، ئه‌گه‌ر نا پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ یه‌ك لاى كراوه‌ته‌وه‌ و تیپه‌ دابه‌زیوه‌كانیش ناونیشان دیارى كراوه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌ڕه‌ چاره‌نووسازه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ندرێن و سه‌یدسادق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى دووه‌م مسۆگه‌ر بكه‌ن،هه‌ندرێن له‌ شارى زاخۆ ڕووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌م یارییه‌ كوڕانى هه‌ندرێن ده‌بێ بتوانن سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن بۆ مسۆگه‌ر كردنى پله‌ى دووه‌می خوله‌كه‌، زاخۆش ته‌نیا بۆ به‌شدارى كردن یارى ده‌كه‌ن، چونكه‌ هیچ هیوایه‌كى گه‌یشتن به‌ هیچ ئه‌نجامێكیاتن نه‌ماوه‌ و مانه‌وه‌ى خۆیان مسۆگه‌ر كردوه‌، له‌ شاره‌زووریش یانه‌ى ئارارات ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى سه‌ید سادق بۆ ئه‌م یارییه‌ش سه‌ید سادق چاوی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌ندرێن تووشى شكست بێت بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى دووه‌م مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر نا پله‌ى سێیه‌مى مسۆگه‌ر كردوه‌، ئاراراتیش نایه‌وێ به‌ده‌ستى به‌تاڵ بگه‌رێته‌وه‌ پایته‌ختی كوردستان، شه‌قلاوه‌ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو لا یارییه‌كى ئاسایی ده‌بێت، چونكه‌ چاره‌نووسیان دیارى كراوه‌، برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میوانداری یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌لێرده‌كات، له‌ كه‌لاریش شێوانه‌ میواندارى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌ خوله‌كه‌، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ش له‌ سلێمانى هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆز و سیروانى نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر 30و3 به‌رێوه‌ده‌چێت.
كارزان كانه‌بی

Top