ته‌نیا ئه‌حمه‌د دوكانم له‌ هه‌موو شوێنێك پێ گرنگتره‌

ته‌نیا ئه‌حمه‌د دوكانم له‌ هه‌موو شوێنێك پێ گرنگتره‌

ته‌نیا ئه‌حمه‌د دوكانم له‌ هه‌موو شوێنێك پێ گرنگتره‌
تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى دوكان ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان توانى پله‌ى سێیه‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، یانه‌كانى كوردستانیش ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزه‌كانى نوێی خوله‌كان ژماره‌یه‌ك یاریزانان و راهێنه‌رى به‌ ئه‌زموون ده‌بنه‌ ریزى یانه‌كانیان، ته‌نیا ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌و راهێنه‌ره‌ ئافره‌تانه‌ى كه‌ خاوه‌نى بڕوانامه‌ى Bی ئاساییه‌ و بۆ وه‌رزى داهاتوو تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتووه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى یانه‌ى فوتساڵى دوكان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا بیرم له‌ هیچ شتێك نه‌كردۆته‌وه‌، وه‌ من شاره‌كه‌ى خۆم كه‌ دوكانه‌ پێم له‌ هه‌موو شارێك گرنگتره‌ وه‌كو یانه‌ى دوكانیش جارێ نازانین ساڵى داهاتوو چى ده‌بێت، له‌ باره‌ى پێشكه‌ش كردنی گرێبه‌ستیش له‌ یانه‌كانى تری كوردستان گوتى" تاكو ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك به‌فه‌رمى داواى گرێبه‌ستیان نه‌كردوه‌، من جارێك ته‌نیا بیر له‌ خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگى به‌ ئاست و تواناى خۆم بده‌م وه‌كو بوارى راهێنه‌ری و ئه‌وه‌ى له‌ تواناشم بێت بۆ سه‌رخستنى شاره‌كه‌مان دوكان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، هێشتا خوله‌كانى كوردستان تازه‌ ته‌واو بووه‌ بۆیه‌ زۆرى ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێك بده‌ین، له‌ یانه‌ى دوكانیش هیچ گرفتێكم نییه‌ وه‌كو راهێنه‌رێكی ئافره‌ت، یانه‌كه‌ش ئه‌وپه‌رى هاوكاری كردوین و به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى سێیه‌می كوردستانیش بۆ ئێمه‌ ده‌ستكه‌وتێكى گرنگه‌ وه‌كو یانه‌كه‌مان ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ باشتر كردنى ئاستى یانه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی

Top