پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى هێزى له‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له شاره‌كانى كوردستان، یه‌كێتى ناوه‌ندى هێزى له‌شى كوردستان بڕیارى داوه پاڵه‌وانێتى بۆ یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان به‌شدارى بكات، له‌م باره‌شه‌وه چاڵاك حوسێن سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى هێزى له‌شى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌رنامه‌مان وایه پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سپۆنسه‌ره‌كانمان رێك بكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ى كاتى پاڵه‌وانێتیه‌كه دیاری بكه‌ین، گوتیشى " دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئاستى یاری هێزی له‌ش له كوردستان، سوپاسى یانه‌كانیش ده‌كه‌ین كه‌وا یانه‌كان تیپه‌كانیان ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین زۆر ترین یاریزانان له شاره‌كانى كوردستان به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیتیه بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی