كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه‌ كێبڕكێیه‌ وه‌رزشییه‌كان

كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه‌ كێبڕكێیه‌ وه‌رزشییه‌كان

كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه‌ كێبڕكێیه‌ وه‌رزشییه‌كان
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك پێش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌شداربووه‌ له‌ چاڵاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به‌ڵام له‌ دواى ڕووداوه‌كان یانه‌كه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك هیچ ناوێكى نه‌ما له‌ ناو وه‌رزشیی عێراق و كوردستان، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ دیه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌ نێو خانه‌ى كێبڕكێیه‌ وه‌رزشییه‌كانى كوردستان و عێراق، یانه‌كه‌ش پلانى هه‌یه‌ تیپه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كه‌ى جاران، له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌وزاد قادر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئێستادا ده‌ستم به‌چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ نوێ تیپه‌كه‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌، به‌شداریم له‌ یارییه‌كانى خولى پله‌ دووی عێراقی كردوه‌ و تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانمان باش بێت، هه‌ر چه‌نده‌ گرفتمان زۆره‌، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه‌ سه‌رخه‌ینه‌وه‌ بۆ خولى یه‌كی عێراقی، بۆ خولى كوردستانیش نه‌وزاد قادر گوتیشى" به‌رنامه‌ى خۆمان هه‌یه‌ سه‌ردانى باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ نێو خوله‌كانى كوردستانیش ، گوتیشى " پێویستمان به‌ پاڵپشتى هه‌موو لایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یانه‌كه‌ بگه‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ سه‌ر له‌نوێ دروست بكه‌ینه‌وه‌ سوپاسى یانه‌ى بروسكیش ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمان بووه‌ له‌ پێدانى چه‌ند یاریزانێك، یانه‌ى كه‌ركووك ماوه‌یه‌كى زۆره‌ دابڕاوه‌ له‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت خزمه‌تى شارى كه‌ركووك و یانه‌ى شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین، هه‌ر چه‌نده‌ گرفتى زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین و تیپه‌كه‌ى جاران دروست بكه‌ینه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top