ئه‌م شه‌و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى زه‌ورا ده‌بێته‌وه‌

ئه‌م شه‌و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى زه‌ورا ده‌بێته‌وه‌

ئه‌م شه‌و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى زه‌ورا ده‌بێته‌وه‌
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى 27ى خولى نایابی یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ ئه‌م شه‌وكات كاتژمێر 10 به‌ كاتى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ر یاریگاى فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ پایته‌ختى كوردستان له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا و گرنگدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و زه‌ورای شارى به‌غداد رووبه‌ڕووى یه‌كترى ببه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێش بینی ده‌كری رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزش دۆست ئاماده‌ى یارییه‌كه‌ بن، یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر دواین یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانیان له‌ سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى سورى نزار مه‌حروس ئه‌نجامداوه‌ و چاویان له‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناهه‌مواره‌ى كه‌ یانه‌ى زه‌ورا تێكه‌وتوه‌ له‌ پێنج یارى رابردو هیچ سه‌ركه‌وه‌تنێكى تۆمار نه‌كردوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى ڕازی بكه‌ن به‌ ته‌نیا تۆماركردنى گۆڵكیش، هه‌ولێریش له‌وپه‌رى ئاماده‌ باشیدایه‌ و دواین یاریشی له‌به‌رامبه‌ر كاره‌با به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردوه‌، چاویان له‌وه‌یه‌ به‌ سێ خاڵى گرنگ له‌ یاریگا بێنه‌ دره‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ولێر پشتیان به‌ یاریگاو هانده‌ران به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بكه‌نه‌ دیارى بۆ هانده‌رانیان، زه‌وراش كه‌ به‌ گرفته‌وه‌ سه‌ردانى هه‌ولێرى كردوه‌ و پێنج یارى یاریزانى بێ به‌شن له‌م یارییه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ر حیسابی یانه‌ى هه‌ولێر بگه‌رێته‌وه‌ نێو خانه‌ى كێبڕكێیه‌كان، هه‌ولێر خاوه‌نى 32خاله‌ له‌ پله‌ى 13هه‌م دێت و زه‌وراش خاوه‌نى 46خاڵه‌ له‌ پله‌ى پێنجه‌م دێت.
كارزان كانه‌بی

Top