بایرن گرنگى به‌ باستۆنی ده‌دات

بایرن گرنگى به‌ باستۆنی ده‌دات

بایرن گرنگى به‌ باستۆنی ده‌دات
رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى بایرن میونخی ئه‌ڵمانى ئاره‌زووی گرێبه‌ست كردن ده‌كات له‌گه‌ڵ یاریزانى ئیتالی و یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ئه‌لیسانده‌ر باستۆنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ بیگوازنه‌وه‌ خولى بۆندس لیگی ئه‌ڵمانى، یانه‌ى بایرن میونخی ئه‌ڵمانى دیه‌وێت ریزى یانه‌كه‌ى به‌ هێنانى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى خوله‌كانى ترى ئه‌وروپا به‌هێز بكات، یانه‌ى باڤاری په‌یوه‌ندی به‌ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه‌ ئیتالیه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو رێكاری گواستنه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، باستونیش بڕیارى رۆیشتنى داوه‌ له‌ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌.
كارزان كانه‌بی

Top