ئارارات متمانه‌ى به‌خشیه‌ عه‌بدوللا مه‌حمود

ئارارات متمانه‌ى به‌خشیه‌ عه‌بدوللا مه‌حمود

ئارارات متمانه‌ى به‌خشیه‌ عه‌بدوللا مه‌حمود
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاستێكى مام ناوه‌ندی هه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌ش یانه‌كه‌ متماته‌ى به‌خشیبوو به‌ ئه‌نوه‌رمحه‌مه‌دى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى له‌ چه‌ند یارى رابردوو ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ئاراراتیش به‌ فه‌رمی عه‌بدوللا مه‌حمودی راهێنه‌رى به‌ناوبانگى كوردستان به‌ راهێنه‌رى یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان كرد، له‌م باره‌شه‌وه‌ سۆران جه‌وهه‌ر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هێنانى ستافی راهێنه‌رانى تازه‌ى یانه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ ئه‌و چه‌ند یارییه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى ستافی راهێنه‌رانى پێشوو پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ به‌ردابوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ خراپی چه‌ند یارییه‌كى تیپه‌كه‌مان بوو، گوتیشى " ئامانجى ئێمه‌ له‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا مانه‌وه‌مانه‌ له‌ خوله‌كه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا له‌ ناوه‌ڕاستى خوله‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ئه‌و چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌ ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین، بۆیه‌ سه‌یرى ئه‌م یارییانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بزانین ئه‌نجامه‌كانمان چۆن ده‌بێ، له‌ دوایی ته‌واو بوونى خوله‌كه‌ش ئه‌و كات بڕیارى ده‌سته‌ى كارگێڕى ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى ساڵى داهاتوو چى بكه‌ین، ئێستا ته‌نیا بیر له‌و چه‌ند یارییه‌ى ماوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانمان باش بێ، تیپه‌كه‌ش بێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ى سه‌ركه‌وتن، كاپتن عه‌بدوللاش یه‌كێكه‌ له‌ راهێنه‌ره‌ به‌تواناكانى كوردستان كه‌ ئه‌ركى مه‌شقی یانه‌كه‌ى گرتوه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت هاوكاری تیپه‌كه‌ و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ باشتر بوونى ئه‌نجامى شایسته‌ ،هیچ كێشه‌و گرفتێكیش له‌ تیپه‌كه‌.
كارزان كانه‌بی

Top