خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ده‌چێته به‌غداد
خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ده‌چێته به‌غداد
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر نازناوى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستانى به‌ده‌ست هێنا، له پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌كه‌ش كچه گۆڵپارێزى قه‌زاى ئاكرێ خه‌ڵات ئه‌سعه‌د هه‌بوو كه به‌رگرى بێ وێنه‌ى له گۆڵى یانه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر ده‌كرد، خه‌ڵات ئه‌م وه‌رزه نازناوى باشترین گۆڵپارێزى خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆى ئاست به‌رزیشى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى شارى به‌غداد گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه، له‌م باره‌شه‌وه خه‌ڵات ئه‌سعه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌مساڵ توانیمان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر و توانیمان نازناوه‌كه‌ش بهێنینه‌وه پایته‌ختى كوردستان، بۆ خوله‌كانى عێراقیش ئێمه هه‌موو سالێك یاری بۆ یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كه‌ین و خۆشمان یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى خانمانى عێراقین، بۆیه ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین یانه داواى گرێبه‌ستیان لێمان كرد‌و دواجار له‌گه‌ڵ یانه‌ى زه‌وراى شارى به‌غداد گه‌یشتینه رێكه‌وتن بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌وه‌ى له خوله‌كانى عێراقی یارییان بۆ بكه‌ین، گوتیشى" بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌ر خولێكى عێراقی هه‌بێت ئێمه یارى بۆ یانه‌ى زه‌ورا ده‌كه‌ین به پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵمان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت وه‌كو یاریزانانى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له ئاستى عێراقیش ئاستمان به‌رز بێت، بڕواى ته‌واویشم به‌خۆم هه‌یه وه‌كو گۆڵپارێزێكى كوردستان كه بتوانم له یانه‌ى زه‌وراش سه‌ركه‌وتوو بم و ناوى خۆم و ئه‌وانیش به‌رز ڕابگرم، خوله‌كانی عێراقیش ڕكابه‌رى نێوان یانه‌كانى زۆره، ئێمه ده‌مانه‌وێ یانه‌ى زه‌ورا بگه‌ینینه لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراقی، ئێستا كه له به‌غدادین هیچ گرفتێكمان نییه، وه‌كو یاریزانانى كورد و ئێمه لێره بۆ ئه‌نجامدانى وه‌رزش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناوى كوردستان به‌رز ڕابگرین له نێو هه‌موو یاریزانانى عێراقی.
كارزان كانه‌بی