هه‌ندرێن شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ ده‌كات

هه‌ندرێن شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ ده‌كات

هه‌ندرێن شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ ده‌كات
هه‌ر چه‌نده‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى ماوه‌ و یانه‌ى هه‌ندرێنى شارى هه‌ولێریش له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان له‌ كۆمه‌لێك یاریزانى شاره‌كه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ى كردوه‌ له‌ خوله‌كه‌، یانه‌ى هه‌ندرێن ته‌نیا به‌ شه‌ش خاڵ له‌ دوایی یانه‌ى سیروانى نوێ دێت، ستافی راهێنه‌رانیش نایانه‌وێ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستبه‌ردارى خوله‌كه‌ بن بۆ یانه‌ ڕكابه‌ره‌كه‌یان له‌م باره‌شه‌وه‌ دلشادمه‌عروف راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئێمه‌ هه‌موو یارییه‌ك گرنگى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌مانه‌وێ له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌ شه‌ڕى ئه‌نجامى شایسته‌ بكه‌ین، خوله‌كه‌ خۆى گرنگه‌ یانه‌كان هه‌مووى به‌هێزه‌ هه‌ر یارییه‌ك بۆ هه‌ر تیپێك وه‌كو یاری كۆتایی وایه‌، ڕاسته‌ ئێمه‌ شه‌ش خاڵ له‌ دواوه‌ین، به‌ڵام بێ هیوا نابین له‌ تۆپی پێى هه‌موو شتێك رووده‌دات، ئێمه‌ له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌ شه‌ڕى سێ خاڵه‌كان ده‌كه‌ین، یانه‌كانیش هه‌مووى به‌هێزن، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌كو ستافی راهێنه‌ران پلانی تۆكمه‌ى خۆمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌، دامانه‌وێ بێ شكست لێ ده‌ربچێن و بتوانین بگه‌ینه‌ تیپى ڕكابه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى خاڵه‌كانمان وه‌كو یه‌ك لێبكه‌ینه‌وه‌، بگره‌ بتوانین به‌ پێش ئه‌وانیش بكه‌وین، یانه‌كان ئێستا هه‌مووى ڕكابه‌رى یه‌كترى ده‌كه‌ن هه‌ندێك شه‌ڕى مانه‌وه‌ و هه‌ندێكیش شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌، دلشاد گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ و یاریزانانى ئێمه‌ هه‌مووى روحیه‌تى ئه‌وه‌یان تێدایه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین و وه‌كو راهێنه‌رانیش متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى داهاتوومان دڵخۆشكه‌ر بێت، سوپاسى هه‌موو هانده‌ران و ده‌سته‌ى كارگێڕى و یاریزانانیش ده‌كه‌ین به‌ یه‌ك روحیه‌تى به‌رز یارییه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top