هازارد ده‌گه‌رێته‌وه خولى ئینگلیزی
هازارد ده‌گه‌رێته‌وه خولى ئینگلیزی
هه‌رچه‌نده ئیدن هازارد له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ى بڕى گواستنه‌وه‌كه‌ى 100ملیۆن یۆرۆ كه‌وتوه له‌سه‌ر یانه‌ى شاهانه، به‌ڵام چه‌ند یانه‌یه‌كى یانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ ئه‌م یاریزانه بڕفێنن بۆ ریزى تیپه‌كانیان، هازارد به‌هۆى ئه‌و پێكانه به‌رده‌وامه‌ى كه دووچارى ده‌بێت ناتوانێ ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید نیگه‌رانن له‌م هه‌موو پێكانه و سوودێكى ئوتۆى به یانه‌كه نه‌گه‌یاندوه، بۆیه ده‌یانه‌وێ له وه‌رزی نوێ ده‌ست به‌رداری بن دوو بیرۆكه‌ش هه‌یه یان به فرۆشتن یان به شێوه‌ى خواستن بیده‌ن به یانه‌یه‌ك، یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزی دیه‌وێت جارێكى تر ئه‌م یاریزانه بگه‌رێنته‌وه خولى ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان ئاستى یانه‌ى پێشووی چێلسى پێشكه‌ش بكات و ئاستى بگه‌رێته‌وه دۆخی جارانى، به‌ڵام تاكو ئێستا گفتوگۆییه‌كان به ته‌واوى یه‌ك لا نه‌بۆته‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌م یاریزانه.
كارزان كانه‌بی