كه‌ریم بنزیما تا وازهێنانى له‌ مه‌درید ده‌بێت

كه‌ریم بنزیما تا وازهێنانى له‌ مه‌درید ده‌بێت

كه‌ریم بنزیما تا وازهێنانى له‌ مه‌درید ده‌بێت
یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا كه‌ریم بنزیماى هێرشبه‌ر و كاپتنى یانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یانه‌كه‌ى و بگره‌ دواى وازهێنانیشى له‌ یارى كردوه‌ پۆستێك وه‌رده‌گرێت له‌ یانه‌ى شاهانه‌، له‌ ئێستادا كه‌ریم به‌ ساته‌ زێرینه‌كانى تێپه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید و هیچ گرفتێكی نییه‌، پێریزى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا بنزیما دواى وازهێنانی له‌ یارى كردن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یانه‌ى شاهانه‌ ئه‌ویش چ وه‌كو بالیۆزی یانه‌كه‌ یاخود راوێژكارى یانه‌كه‌ یان رهێنه‌ر بێت، پێرێز هه‌موو كات پاداشتى بنزیما ده‌كات له‌ هه‌موو حاله‌تێكدا به‌ تایبه‌تى له‌ یانه‌كه‌ى.
كارزان كانه‌بی

Top