ئەو هۆكارانەی ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە

ئەو هۆكارانەی ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە

لەشی هەر یەكێك بە شێوەیەكی جیاواز كاردانەوەی دەبێت بەرانبەر بەو هۆكارانەی كە كاریگەری دەكەنە سەر ئاستی شەكری خوێن. پێویستە نەخۆشانی شەكرە لە هەموو كەسێك زیاتر بەم هۆكارانە ئاشنا ببن، بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، كە ئەگەری ئاڵۆزییەكانی زیاد دەكات. ئەو خۆراكانەی كە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بریتین لە: بڕی زیادی كاربۆهیدرات، شیرینی، خۆراكە نیشاستەییەكان، شلەمەنییە شیرینكراوەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، میوەی وشككراو، بڕی زیادی قاوە، یان چای ڕەش تا ڕادەی ئەوەی كە بڕی ڕۆژانەی كافائین Caffeine لە 400 ملگم زیاتر بێت، خۆراكی چەور، خۆراكی خێرا وپیتزا. هۆكارە ناخۆراكییەكان كە هاندەرن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن ئەمانەن: سترێسی كار Job Stress بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەدا، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، سكچوون و ڕشانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر كە هاندەرە بۆ كەمبوونەوەی شلەی لەش، گەرما و ئارەقەكردن، خۆربردن Sunburn، نەخۆشیی پوك بەتایبەتی كە درێژخایەن بێت، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو ستیرۆیدەكان، دژەخەمۆكییەكان، هەندێك دەرمانی دژەژی، هەندێك دەرمانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، لەگەڵ دەنكۆڵەی ڕێگرتن لە دووگیانی كە هۆرمۆنی ئیسترۆجینی تێدابێت.

 

Top