سبه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووى كاره‌با ده‌بێته‌وه
له خولى نایابى عَێراقی
سبه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووى كاره‌با ده‌بێته‌وه
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى 26ى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان بڕیاره سبه‌ى پێنج شه‌ممه له‌كاتژمێر10ى شه‌و له سه‌ر یاریگاى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو كاره‌با ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌م ماوه‌یه‌یه‌كه‌ى مه‌شقی چڕیان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه ژماره‌ى خاڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، كاره‌باش به سه‌ركردایه‌تى لوئه‌ى سه‌لاحی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت له هه‌ولێره‌وه به ئه‌نجامى شایسته بگه‌رێنه‌وه به‌غداى پایته‌خت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، ماوه‌یه‌كه یارییه‌كانى خولى عێراقی وه‌ستابوو یانه‌كانیش به‌رده‌وام بوون له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆیه پێش بینی ده‌كرێ یانه‌كان له‌م گه‌ڕه بتوانن ئاستى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له یارییه‌كان، هه‌ولێریش به سه‌ركردایه‌تى نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر چاوی له سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه.
كارزان كانه‌بی