سه‌لام حوسێن ده‌بێته سكرتێرى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان
سه‌لام حوسێن ده‌بێته سكرتێرى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان
هه‌رچه‌نده یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێی كوردستان له پێگه‌ى فه‌رمی خۆى هیچ شتێكى فه‌رمی رانه‌گه‌یاندوه له سه‌ر چاره‌نووسى مامۆستا عبه‌دولقادرحوسێن سكرتێرى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان كه له ماوه‌ى رابردوو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له فیدراسیۆنى تۆپى پێى گوردستان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له فیدراسیۆنى تۆپى پێى كوردستان ده‌نگۆى په‌سند كردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مامۆستا عه‌بدولقادر بۆته فه‌رمى و په‌سند كراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى فیدراسیۆنه‌كه، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بلاو كراوه‌ته‌وه كه‌وا سه‌لام حوسێن سكرتێرى پێشووى یه‌كێتیه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ى به‌هه‌مان پۆستى پێشووى كه سكرتێرى یه‌كێتیه‌كه و ماوه‌یه‌كى زۆر خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستانى كردوه، تاكو ئێستا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مامۆستا عه‌بدول قادر هۆكاری سه‌ره‌كى رانه‌گه‌یندراوه .
كارزان كانه‌بی