خانمه‌ پیره‌كه‌ چاوی له‌ سه‌ر ریال مه‌دریده‌

خانمه‌ پیره‌كه‌ چاوی له‌ سه‌ر ریال مه‌دریده‌

خانمه‌ پیره‌كه‌ چاوی له‌ سه‌ر ریال مه‌دریده‌
یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتالی له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌كانى له‌ سه‌ر یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كانى ریال مه‌درید بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى و له‌ خولى ئیتالیا یارى پێ بكات، له‌ ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌ى یۆڤی له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌ رۆدریگۆی به‌رازیلی و هێرشبه‌رى یانه‌ى شاهانه‌ بكاته‌ ئامانج بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازیته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ریال مه‌رجی گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ى به‌ 40ملیۆن یۆرى داناوه‌ ویاخود یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى هۆله‌ندی دی لیخت بێت بۆ ریزى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى ئالوگۆری یاریزانان، بۆیه‌ له‌ ئێستادا هه‌ردوو لا له‌ سه‌ر بڕیارێكى كۆتایی رێكنه‌كه‌وتوونه‌، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى خوله‌كانى ناوه‌خۆ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ رووبدات.
كارزان كانه‌بی

Top