چاڤی داواى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كردوه
چاڤی داواى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كردوه
به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌ى بارسێلۆناى ئێسپانی چاڤی هێرناندزچاوی به‌رێوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه ئیداره‌ى یانه‌كه گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانانه تازه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاڤی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یانه لاپۆرتا كۆبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێ رابگه‌ینێ كه ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه‌ى لای ئه‌و گرنگن بۆ یانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكاته‌وه، چاڤی ناوی هه‌ریه‌ك له یاریزانان عوسمان دیمبلی و ئاراوخو و رۆبیرتۆ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه له ریزى تیپه‌كه‌ى بمێنه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و راهێنه‌ره كه ئێستا هه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى زۆر نزیكه هه‌م له ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش به‌هۆى شێوازى گونجانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، بۆیه داواى له ئیداره‌ى یانه‌كه‌ى كردوه كه گرێبه‌ستى تریشى بۆ بكه‌ن له وه‌رزی نوێ خوله‌كانى ئه‌وروپا. چاڤی له ئێستادا ئاستى تیپه‌كه‌ى برۆدۆته قۆناغێكى تر.
كارزان كانه‌بی