هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یاری تۆپى باله بدرێت
هێرۆ جه‌مال یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌كاد
هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یاری تۆپى باله بدرێت
ناحیه‌ى ته‌ق ته‌قی سه‌ر به قه‌زاى كۆیه یه‌كێك له شارۆچكانه‌ى كوردستان كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، تیپى باله‌ى شارۆچكه‌كه‌ش خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه كه ئێستا له شاره‌كانى كوردستان یارى بۆ یانه‌كانى تر ده‌كه‌ن له خوله‌كانى كوردستان و عێراق، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كۆیه و ته‌قته‌ق و برایه‌تى و ئه‌كاد له‌سه‌ر ئاستى كوردستان هێرۆ جه‌مال-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1995ى ناحیه‌ى ته‌ق ته‌ق و ئێستا یارى بۆ یانه‌ى ئه‌كاد ده‌كات ، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-به بۆچوونى من ئێستا باشتر له چاو چه‌ند ساڵى پێشووتر، چونكه ئێستا خوله‌كان له كۆتایی ساتى خۆى ده‌كرێنه‌وه.
* ئه‌ى له ئاستى عێراق چۆن ده‌بینى كه وه‌كو یاریزان له هه‌ردوو خول یارى ده‌كه‌ى؟
- ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت هه‌موو سالێك خوڵ ده‌كرێته‌وه زۆر باشه، به‌ڵام به یه‌ك هه‌فته یارییه‌كانى كۆتایی پێ دێت، ئه‌وه‌ش سوودێكى زۆر به تیپه‌كان ناگه‌ینێ و یاریزانه‌كانیش ئاستى خۆى به شێوه‌یه‌كى باش پێشكه‌ش ناكات.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
- بێگومان ساردمان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه كه یاریزانان نه‌توانن به‌رده‌وام بن له وه‌رزش كردن، كچ وه‌كو كوڕ نییه پێویستى به‌وه‌یه به‌رده‌وام له مه‌شق بێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری له ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى بكات.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- ته‌نیا كردنه‌وه‌ى زیاترى پاڵه‌وانێتى و خوله‌كان، ساڵانه نه‌ك یه‌ك خول بكرێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند پاڵه‌وانێتى له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كانى كوردستان بكرێته‌وه ئاستى ئه‌م یارییه زیاتر به‌ره‌ووپێش ده‌چێت.
*بۆچى له شارۆچكه‌ى ته‌ق ته‌قه‌وه زۆر جار ده‌چیته یانه‌كانى تر هۆكارى چییه؟
-ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه رافعی به ئه‌زموون كه‌مه له ناو یانه‌كان، بۆیه من ساڵانێكى زۆره له‌م بواره خزمه‌ت ده‌كه‌م هه‌موو كات له هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریم كردبێ ئه‌نجامی باشم به‌ده‌ست هێناوه بۆیانه‌یه، بۆمنیش جێگاى خۆشحاڵیه كه‌وا به هۆى ئه‌زموونه‌كه‌مه‌وه به‌م بواره یارى بۆ یانه جیاوازه‌كان ده‌كه‌م.
*بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت گرفت نییه له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆتان یارى بكه‌ن؟
-نه‌خێر به نسبه‌ته خۆم گرفت نییه هه‌میشه بۆ مه‌شقه‌كان له‌م شارانه بوویمه و باوكم زۆر یارمه‌تى داوم له ئێستادا هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌میشه پاڵپشتى منه سوپاسى ده‌كه‌م.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-ته‌نیا كردنه‌وه‌ى كه‌مى خوله‌كانه ، جگه له‌وه‌ش خوله‌كان درێژ بێ بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كان سوودی زیاتری لێ ببینن، كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه خوله‌كان ته‌نیا دوو هه‌فته پێش ده‌ست پێ كردن یانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش زیان به یانه‌كان ده‌گه‌ینێ.
* بۆچى له كوردستان ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێشچوونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه؟
-به بۆچوونى من هه‌موو هۆكاره‌كان دیاره كچان ئێستا به شێوه‌یه‌كى باش روو له‌م یارییه ناكه‌ن، چونكه یاریزان ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو ده‌كات هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نییه پێشكه‌شى بكه‌ن، كه ئه‌نجامى باشیش به‌ده‌ست ده‌هێنن هیچ هاوكارییه‌ك نییه و ته‌نیا گرنگى به یارى تۆپى پێى ده‌درێ، یارى تۆپى باله پشتگوێ خراوه.
* هیواوئاواتت وه‌كو كچه یاریزانێك له‌م یارییه؟
-سوپاس بۆ خوا هه‌موو هیوایه‌ته‌كانم به‌دی هاتوون، له باشترین یانه‌كان بوویمه و ئه‌نجامه‌كانم باش بووینه.
*په‌تاى كڕۆنا تا چه‌ند كاریگه‌رى له سه‌ر وه‌رزش هه‌بووه؟
-بێگومان كاریگه‌رى هه‌بووه بووه هۆكارى وه‌ستانى مه‌شقه‌كانمان له رابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تێپه‌رى ئێستا وه‌رزش هاتۆته‌وه سه‌ر ئاستى جارانى.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووی خۆت؟
-له ئێستادا خه‌ریكی مه‌شقه‌كانی خۆمم بۆ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك كه ئه‌نجام بدرێت.
*په‌یامت بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
-هیوادارم وه‌كو تۆپى پێى گرنگى به یاری تۆپى باله بدرێت و ئاورێكى لێ بده‌نه‌وه.
*له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق داواكراوی؟
-تا ئێستا نه‌خێر تاكو یاریزانى عه‌ره‌ب هه‌بێ كورد هه‌ڵنابژێرن.
*هه‌وڵت نه‌داوه قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان بكه‌یته‌وه له شارۆچكه‌ى ته‌ق ته‌ق؟
-پێشووتر له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك فێرگه‌یه‌كه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وفێرگه‌یه نه‌ما له ئێستادا هیچ پلانێكم نییه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات.