سه‌یفه‌دین فه‌تاح له پیشه‌گه‌رییه‌وه چاوی له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
سه‌یفه‌دین فه‌تاح له پیشه‌گه‌رییه‌وه چاوی له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
یاریزان و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى غهرافهى قه‌ته‌ری (سه‌یفه‌دین فه‌تاح) ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه له ڕیزى ئه‌و یانه‌یه له وڵاتى قه‌ته‌ر یارى ده‌كات و، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له سه‌ر ئاستى یاریزانان و یانه‌كانیش، له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتى، له‌م باره‌شه‌وه سه‌یفه‌دین فه‌تاح-ى پیشه‌گه‌رى كوردی یاریزان و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى غه‌رافه، بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: " وه‌كو یاریزان و ڕاهێنه‌ر به‌رده‌وامم له ئاماده‌كارى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له خوله‌كانى داهاتوو ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنم، به تایبه‌تى كه هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى جامى سمو ئه‌میر و جامى قه‌ته‌رمان له پێشه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته بۆ تیپه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو یاریزانى پیشه‌گه‌ری كوردیش له وڵاتى قه‌ته‌ر چاوم له‌وه‌یه ئاستى باش پێشكه‌ش بكه‌م و، ئه‌نجامى شایسته بۆ تیپه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم"، له باره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى گوتى: "گرێبه‌ستى من و یانه‌ى غه‌رافه تا ساڵى 2023 یه‌و، له‌م ماوه‌یه‌دا گرێبه‌سته‌كه‌م تازه كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌تر پێشكه‌ش بكه‌م، له ماوه‌ى ڕابردووش زۆر ئاسووده‌بووم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م و، سوپاسى هاوكارى و پاڵپشتییان ده‌كه‌م، هه‌رچى له توانام بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه‌م و، ئه‌وه‌ى له ده‌ستم بێت بۆ یانه‌كه‌م درێغی ناكه‌م و ده‌مه‌وێت یانه‌كه‌م له لوتكه‌ى یانه‌كانى وڵاتى قه‌ته‌ر بێت، گوتیشى " له ئێستادا من وه‌كو یاریزانى پیشه‌گه‌ر مه‌شقه‌كانم به‌رده‌وامى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌رده‌وام له ئاماده‌كارى دابم بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ئاسته‌ى خۆم به‌رده‌وام بم و بتوانم پارێزگاری له ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆم بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له لوتكه‌دا بم و ببمه جێگاى متماتهى یانه‌كه‌م و یانه‌كانى تری وولاتی قه‌ته‌ر ".
كارزان كانه‌بی