سه‌رۆكی یانه‌ى برووسك: یانه‌كه‌مان ده‌به‌ینه قۆناغێكى تازه
سه‌رۆكی یانه‌ى برووسك: یانه‌كه‌مان ده‌به‌ینه قۆناغێكى تازه
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی برووسك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى كارگێڕیى یانه‌كه كرد، ده‌سته‌ى كارگێڕیى یانه‌كه‌ش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سند كرد، له شوێنى ئه‌ویش به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه (محه‌مه‌د حه‌مه‌خان) سكرتێرى یانه‌كه به‌فه‌رمى به سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك هه‌ڵبژێردرا، له‌م باره‌شه‌وه محه‌مه‌د حه‌مه‌خان له باره‌ى باشتركردنى دۆخی یانه‌كه، بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: "سوپاسى متمانه‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه متمانه‌یان به من به‌خشى وه‌كو سه‌رۆكى یانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم خزمه‌تى زیاتری یانه‌كه بكه‌ین، سوپاسى سه‌رۆكى پێشووی یانه‌كه‌ش كاك محه‌مه‌د ده‌كه‌م كه ئه‌رك و ماندووبوونى زۆرى كێشا، ئێستا من كاره‌كانى ئه‌و ته‌واو ده‌كه‌م، هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ ئه‌وه ده‌بێت یانه‌ى برووسك ببه‌مه دۆخێكى تازه، جگه له‌وه‌ش یانه‌ى برووسك هه‌ڵسێنینه‌وه و بیكه‌ینه‌وه به بروسكه‌كه‌ى جاران، كه به‌رده‌وام له ناو كێبڕكێكردن بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان"، سه‌باره‌ت به ئامانجیان بۆ داهاتووى یانه‌كه‌ش محه‌مه‌د حه‌مه‌خان گوتی: "پێویستم به پشتگیری و پاڵپشتى هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به هه‌مان ڕۆحییه‌تى جاران خزمه‌تى زیاترى یانه‌ى بروسك بكه‌ین، كه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كاپتنى یانه‌كه بووم، ئێستاش كه سه‌رۆكى یانه‌م ده‌مه‌وێت برووسك ببینه لووتكه‌ى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌ویش به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك، هه‌رچى له توانامدا دابێت درێغی ناكه‌ین بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى یانه‌ى برووسك و، جارێكى دیكه‌ش هانده‌رانى یانه‌كه‌مان به تیپه‌كان و یاریگه‌كه‌مان ئاشت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر چه‌نده شانسى گه‌یشتن به خولی نایابى كوردستان نه پێكا، به‌ڵام هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین تیپى تۆپى پێى و سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تر ببه‌ینه لوتكه‌ى یارییه‌كان و ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌مان هه‌بێت له یانه‌ى بروسك".
كارزان كانه‌بی