ئاسۆ ڕۆسته‌م چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌

ئاسۆ ڕۆسته‌م چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌

ئاسۆ ڕۆسته‌م چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌
دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى نه‌ورۆز خۆى ڕێكخستووه‌ته‌وه‌ و، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو كه‌شى ڕكابه‌رییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌م قۆناغه‌دا، كاپتنى یانه‌كه‌ش (ئاسۆ ڕۆسته‌م) پێی وایه‌ ئاستى یانه‌ى نه‌ورۆز گۆڕاوه‌ و ئه‌نجامه‌كانیشی باشتر ده‌بێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئاسۆ ڕۆسته‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: "له‌ ئێستادا ئاستى یانه‌كه‌مان زۆر باشه‌ و له‌م قۆناغه‌دا تیپه‌كه‌ سه‌ر له‌نوێ ڕێكخراوه‌ته‌وه‌ و، گرفته‌كانى قۆناغی یه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه‌، پێشتر ئاماده‌كاریمان وه‌كو پێویست نه‌بوو، جگه‌ له‌وه‌ش یاریزانى باشمان نه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌نجامه‌كانمان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، له‌ ئێستادا تیپه‌كه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ بچێته‌ نێو كه‌شوهه‌وای یارییه‌كان"، له‌ باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستیش له‌ یانه‌كانى دیكه‌ ئاسۆ گوتیشى: "به‌لێ له‌ چه‌ندین یانه‌ى ناوه‌خۆى عێراقی گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بۆم هاتووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوومه‌ته‌ ڕێككه‌وتن، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى ئه‌وه‌شم به‌ یانه‌ى نه‌ورۆز داوه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌م و هه‌رچى له‌ توانامدا بێت پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و یانه‌ى نه‌ورۆزیش بكه‌ینه‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ئاستى خولى عێراقی، بۆ دواى ته‌واو بوونى وه‌رزی ئه‌مساڵیش نازانم له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ده‌بم، یان ده‌چمه‌ یانه‌یه‌كى دیكه‌".
كارزان كانه‌بی

Top