سوید؛ خوێندکارێکی ئامادەیی دوو مامۆستای ژن دەکوژێت

سوید؛ خوێندکارێکی ئامادەیی دوو مامۆستای ژن دەکوژێت

 

پۆلیسی سوید دەڵێت: تا ئێستا نەیانتوانیوە هۆکاری سەرەکیی هێرشە کوشندەکەی ڕۆژی دووشەممە دیاری بکەن، كە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی باشووری وڵات دوو مامۆستای ئافرەت کوژراون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی مالمۆ، ئەو شارەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجام درا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کە هیچ تۆمارێکی تاوانکاری بەرامبەر خوێندکارێک نییە کە گومانی کوشتنی دوو مامۆستا لە یەکێک لە ئامادەییەکانی ئەو وڵاتە هەیە و تا ئێستا هۆکاری ئەو کارە دیاری نەکراوە ئەو گومانلێکراوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە تەمەنی 18 ساڵە و گوایە دوو مامۆستای ئامادەیی ئافرەتی لە مالمۆ کوشتووە.

بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی شاری مالمۆ لە کاتی هێرشەکەدا نزیکەی 50 خوێندکار لە قوتابخانەکە بوون بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی مالمۆ دەڵێت: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە هێرشەکە بە هاندانی "ڕەگەزپەرستی" یان "توندڕەویی ئایینی" بووە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە ئێستادا هیچ شتێکم نەبیستووە هاوشێوەی ئەو هاندەرانەی کە لە ئێستادا ئاماژەیان پێكراوە، بەڵام ڕەنگە هێشتا زوو بێت کە  شتێک لەبارەی سروشت و هاندەرەکانی پشت هێرشەکەوە بڵێم.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادتی سویدی ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بەپێی بەڵگەکانی بەردەستن ئەو خوێندکارە گومانلێکراوە بەچەقۆ و تەورەوە پەلاماری مامۆستایانی ئافرەتی داوە، بەوتەی ڕۆژنامەکە ئەگەر تۆمەتی سەر قوتابیی ئامادەیی سەلمێنرا ئەوا دەبێتە یەکەم كەس لە تەمەنی 18 ساڵ کە لەوڵاتدا سزای زیندانیی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت.

سەرۆک وەزیرانی سوید، ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسێکی هەواڵی ناوخۆیی قسەیکرد، سەرەخۆشیی لە كەسوكار و دۆستانی قوربانییەکان كرد و ڕایگەیاند: كە زۆر دڵگرانە بە بیستنی ئەو هەواڵە.

 

 

گوڵان: سەردارخەلیل

Top