پاراســیتۆڵ، یــان ئەســیتامینۆفین
Acetaminophenكــە بــە ناوەكانــی تایلینــۆل
Tylenolیــان پانــادۆل Panadolدەناســرێت، یەكێكــە لــە
باوتریـن دەرمانـەكان، كـە لـە سەرتاسـەری جیهانـدا ڕۆژانـە بەكاردەهێنرێـت
بەمەبەســتی كەمكردنــەوەی ئــازاری تیــژ و درێژخایــەن. توێژەرانــی زانكــۆی
ئێدینبــرە/ ســكۆتلەندا گەیشــتوونەتە ئــەو ئەنجامــەی كــە بەكارهێنانــی بەردەوامــی
پاراســیتۆڵ بــۆ ماوەیەكــی زۆر، ئەگــەری تووشــبوون بــە نــۆرەی دڵ و جەڵتــەی مێشــك
زیــاد دەكات، بەتایبەتــی لــە كەســانی تووشــبوو بــە بەرزبوونــەوەی پەســتانی خوێنــدا. لــە
لێكۆڵینەوەكانـی پێشـتردا هاتبـوو كـە بەكارهێنانـی بەردەوامـی پاراسـیتۆڵ ئەگـەری تووشـبوون
بـە بەرزبوونـەوەی پەسـتانی خوێـن زیـاد دەكات، بۆنموونـە: توێـژەران گەیشـتبوونە ئـەوەی كـە
تەنیـا پـاش دوو هەفتـە لـە بەركارهێنانـی بەردەوامـی پاراسـیتۆڵ، بەرزبوونەوەیەكـی بەرچـاوی
پەســتانی خوێــن بــەدی كــراوە لــە كەســانی تووشــبوو بــە بەرزبوونــەوەی پەســتانی خوێنــدا،
ئەگەرچــی دەرمانیشــیان بــە ڕێكــی وەرگرتــووە. پســپۆڕان ڕێنمایــی دەكــەن كــە لەكاتــی
بەكارهێنانـی بەردەوامـی پاراسـیتۆڵ بـۆ ئـازاری درێژخایـەن لە هەر كەسـێكدا، پێویسـتە
كـە پەسـتانی خوێـن بـەردەوام لـە لایـەن دكتـۆرەوە بەسـەربكرێتەوە، تەنانـەت ئەگـەر
هیـچ نەخۆشـییەكیش لـە ئـارادا نەبێـت، هەروەهـا واباشـترە كـە سـەرەتا بـە
ژەمـی بچووكـی پاراسـیتۆڵ دەسـت پـێ بكرێـت، پاشـان بـەرە بـەرە
ژەمەكــە تــا ئاســتی دیاریكــراو زیــاد بكرێــت.