ئازاد هه‌مزه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى جیهان ده‌كات
ئازاد هه‌مزه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى جیهان ده‌كات
بڕیاره مانگى داهاتوو له وو‌ڵاتى سوێد پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى یاریزانانى جیهانى به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كورد ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی خۆیان ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن و به مه‌دالیاى زێر بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان، ئازاد هه‌مزه یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانى كوردستان له شارى هه‌ولێره‌وه به‌شداربێ له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه، له‌م باره‌شه‌وه ئازاد هه‌مزه پاڵه‌وانى كوردستان له یارى له‌شجوانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌نیازى به‌شدارى كردنم له پاڵه‌وانێتى جیهانى بۆ یارى له‌شجوانى له وو‌ڵاتى سوێد كه بڕیاره یارییه‌كانى له مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی" له سه‌ر حیسابی خۆمان به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ش ماوه‌ى سێ مانگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دام بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنم، له باره‌ى گرفته‌كانیشى گوتى" گرفتى من ئه‌وه‌یه تاكو ئێستا فیزام وه‌رنه‌گرتووه بۆ بتوانم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بكه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌توانم ئه‌و فیزایه ده‌سته‌به‌ر بكه‌م گرفتی به‌شدارى كردنم بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌م وه‌كو پاڵه‌وانێكى كورد بتوانم ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌م و به ئه‌نجامى گه‌وره بگه‌رێمه‌وه هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه چه‌ندین یاریزانى جیهانى له كێشه جیاوازه‌كان به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌ن له ووڵاته جیاجیاكان.
كارزان كانه‌بی