ره‌وا یوسف خه‌ونى گه‌یشتنه‌ به‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

ره‌وا یوسف خه‌ونى گه‌یشتنه‌ به‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

ره‌وا یوسف خه‌ونى گه‌یشتنه‌ به‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانى خولى كوردستان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌م یاریزانانه‌ به‌ده‌ست بهێنن، پلانى هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ كوردانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ خولى نایابى عێراقی ڕۆڵى كارا ده‌بینن له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى هه‌ولێر و له‌ ده‌ستبه‌كاربوونى نزار مه‌حروسى راهێنه‌ریش هه‌ڵى زیاتر به‌م یاریزانه‌ كوردانه‌ ده‌درێ، له‌م باره‌شه‌وه‌ ره‌وا یوسف یاریزانى یانه‌ی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا بارودۆخى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر زۆر باشه‌ و ده‌مانه‌وێ زیاتر خۆمان ماندوو بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته‌ تر له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌ده‌ست بهێنین، رۆژ له‌ دواى رۆژ تیپه‌كه‌مان به‌ره‌وو باشتر هه‌نگاو ده‌نێ، گوتیشى" له‌و بڕوایه‌م ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بێت له‌ یارییه‌كانى داهاتوو خولى عێراقیش خولێكى به‌هێزه‌ و یانه‌ى به‌هێزى تێدایه‌، ئێمه‌ش ئێستا یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كه‌ین و ئاست و ئه‌نجامان باشه‌ و باشتریش ده‌بین، له‌ باره‌ى خه‌ونى گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی ره‌وا گوتى" ئه‌وه‌ خه‌ونى منه‌ كه‌وا بتوانم ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م و ببمه‌ جێگاى متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ونى یارى كردنم له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی

Top