دوو یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن
دوو یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن
تیپى تۆپى سه‌رمێزه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاریدا بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه بڕیاره به‌به‌شدارى چه‌ندین تیپى ئه‌وروپى و جیهانى به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بكه‌ن له شارى سلێمانى، هه‌ریه‌ك له یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌سما له ئاستى كچان و ئاریا به‌لێن له ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن به‌شدار بن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه، له‌م باره‌شه‌وه به‌لێن عوسمان راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: ئێمه به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ به‌شدارى له یارییه‌كانى عێراقی و پاڵه‌وانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه بڕیاره له پارێزگاى سلێمانى به‌رێوه‌بچێت، زۆربه‌ى ولاتان به‌شدارن، دوو یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه، چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شدارى سه‌ربازگه‌یه‌كى مه‌شقی ده‌كه‌ن، ئه‌م دوو یاریزانه وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدار ده‌بن پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له 22 ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێت له ئاستى ته‌مه‌نه‌كانه، ئه‌م یاریزانانه ئاماده‌كارى ته‌واو ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراقیش به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش به‌شدارى ده‌بین وه‌كو یانه‌ى سلێمانى له ئاستى كوڕان، ده‌مانه‌وێ یاریزانه‌كانمان ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.سوپاسى ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ین كه هاوكارى تیپه‌كه‌ن و هیچ گرفتێكمان نییه.
كارزان كانه‌بی