ئەو خۆراكانەی هاندەرن بۆ دڵەكزێ

ئەو خۆراكانەی هاندەرن بۆ دڵەكزێ

   دڵەكزێ Heartburn باوترین نیشانەیە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD، كە تووشبوو زۆر ناڕەحەت دەكات بە شێوەی هەستكردن بە سووتانەوە و ئازار لە بەشی خوارەوە و ناوەڕاستی سینگ تا دەگاتە دەم. لە حاڵەتی ئاساییدا، ترشەڵۆكی گەدە ناگەڕێتەوە ناو سوورێنچك، چونكە زمانەیەك وەكو ئەڵقە لە نێوان گەدە و سوورێنچكدا هەیە كە پێی دەوترێت زمانەی خوارەوەی سوورێنچك LES، كە بەردەوام داخراوە و تەنیا لەكاتی قووتدانی خۆراك، یان شلەدا دەكرێتەوە، تێكچوون یان سستبوونی ئەم زمانەیە هۆكارە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە، گەلێك خۆراك هاندەرن بۆ پەیداكردنی دڵەكزێ، یان سەختتركردنی حاڵەتەكە، بۆنموونە: خۆراكی چەور وەك پیتزا و خۆراكی سووركراوە لە زەیت، كە هاندەرن بۆ دەردانی خوێیەكانی زەرداو Bile salts كە هۆكارن بۆ سووتانەوەی ناوپۆشی سوورێنچك، هەروەها نەعناع، شیرەی میوە مزرەكان، شوكولاتە كە زمانەی خوارەوەی سوورێنچك خاودەكاتەوە، خۆراكی تیژ چونكە دەبێتە ئەگەری سووتانەوەی ناوپۆشی سوورێنچك، پیاز بەتایبەتی پیازی خاو، خواردنەوە ئەلكهولییەكان كە هاندەرن بۆ خاوكردنەوەی زمانەی سوورێنچك، خواردنەوەی كافینییەكان، بەتایبەتی قاوە، ســـۆدا و خــواردنەوە كاربۆكراوەكان (گازییەكان) كـە دەبـنـە هــۆی سستــبـوونـەوەی زمـانـەی خوارەوەی سوورێنچك.

Top