كچانى تۆپى سه‌رمێزی هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر دووه‌می ئاستى هه‌رێم بوون
كچانى تۆپى سه‌رمێزی هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر دووه‌می ئاستى هه‌رێم بوون
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه وه‌رزشییه‌كان له سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی و هونه‌ر له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی له سه‌ر ئاستى هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و كه‌ركووك و گه‌رمیان به‌رێوه‌برد، به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی له پارێزگاى دهۆك پاڵه‌وانێتى تۆپى سهرمێزش بۆ هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان به‌به‌شدارى هه‌ڵبژارده گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم به‌رێوه چوو كه ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند، له سه‌ر ئاستى كچانیش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و هه‌ولێر پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا و له ئاستى كوڕانیش هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانى تۆپى سه‌رمێزى سلێمانى ودهۆك و هه‌ولێر پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا و له كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، له باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێریش بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر بۆ گۆاری گوڵان گوتى: وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان به‌شدارى پاڵهوانێتییهكهم كردوه ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش زۆر باش بوو یاریزانانى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش كێبڕكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، هه‌ر چه‌نده ئێمه ئاماده‌كارییه‌كانمان ماوه‌ى كه‌مى خایاند، به‌ڵام سوپاسى راهێنه‌ران و یاریزانانى تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌م توانیان ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌م ماوه كورته توانیان ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه پاڵپشتى ته‌واوى كردوین و هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردووین له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ، ئاماهشى به‌وه‌دا كه‌وا له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو ئه‌وه‌ى له توانایان بێت بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كانمان درێغى ناكه‌ین و بڕواشمان به تیپه‌كانمان هه‌یه ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوودا.
كارزان كانه‌بی