هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر له ئاماده‌باشیدان
هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر له ئاماده‌باشیدان
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه وه‌رزشییه‌كان له سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چالاكی وه‌رزشیی و هونه‌ر له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیاره پاڵه‌وانێتى فوتساڵى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌رێم له سه‌ر ئاستى هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و كه‌ركووك و گه‌رمیان له پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌ببات، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى پارێزگاى هه‌ولێریش، مامۆستا بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ست پێكردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له ڕكابهرییهكانى خولى فوتساڵى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌رێم بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین، تیپه‌كه‌مان دروست كردوه و كۆمه‌لێك یاریزانى به توانا‌مان ده‌ستنیشان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ژماره‌یه‌كى گه‌وره بین له خوله‌كه، یاریزانانى په‌روه‌رده‌ى قهزاكانمان كۆكردۆته‌وه له مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وامن، سوپاسى خانه‌واده‌ى یاریزانانی قوتابیان و مامۆستایان ده‌كه‌ین كه له ئه‌ركی به‌رده‌وام دان بۆ ئه‌وه‌ى تیپپێكى تۆكمه دروست بكه‌ین بۆ ده‌ست پێكى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، چاومان له‌وه‌یه بتوانین ئه‌نجامه‌كانمان وه‌كو پێویست بێت، متماتهى ته‌واویشمان به ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و یاریزانانى خۆمان هه‌یه كه بتوانن كێبڕكێ له سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌نجامی شایسته بكه‌ن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه، سوپاس بۆ خوای گه‌وره هیچ كێشه‌و گرفتێكمان له تیپه‌كه نییه، گوتیشى" سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه پاڵپشتى ته‌واوى كردوین و هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردووین بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ، بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كانمان درێغى ناكه‌ین و بڕواشمان به تیپه‌كانمان هه‌یه ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
كارزان كانه‌بی