كچانى هه‌ولێر چاویان له‌ پاڵه‌وان بوونه‌

كچانى هه‌ولێر چاویان له‌ پاڵه‌وان بوونه‌

كچانى هه‌ولێر چاویان له‌ پاڵه‌وان بوونه‌
تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشیی ئافره‌تانى هه‌ولێر وه‌كو تاكه‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێرینى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ئێستا به‌شدارى یارییه‌كانى ده‌كات و یه‌كه‌م یاریشدا توانى له‌ كچانى پیره‌مه‌گروون ببه‌نه‌وه‌، له‌م خوله‌شدا له‌ كۆى 11یارى رابردوو كچانى هه‌ولێر سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان بردۆته‌وه‌، ئێستاش هه‌نگاو بۆ پاڵه‌وان بوون ده‌نێن له‌م باره‌شه‌وه‌ مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌وه‌ ئاماده‌كارى باشمان كردبوو، چاویشمان له‌وه‌ بووه‌ كه‌ جامه‌كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان مۆفه‌قی كردووین، به‌رده‌وامیش له‌ ئاماده‌كاریدان وه‌كو كچانى هه‌ولێر هه‌مووكات ده‌مانه‌وێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، له‌ باره‌ى گرفته‌كانیش گوتیشى: هه‌موو مه‌سروفاتى یانه‌كه‌مان كه‌ ئه‌م خوله‌ پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێ هه‌موو له‌ گیرفانى سه‌رۆكى یانه‌كه‌مان و سكرتێرى یانه‌ ده‌رده‌چێت و ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی خۆیان تیپه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتن و خۆشمان هیچ گرفتێكمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌مان، گوتیشى" سه‌رجه‌م تیپه‌كان به‌ ڕكابه‌رى خۆمان ده‌زانین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ببینه‌ پاڵه‌وانه‌ ده‌بێ له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین، چونكه‌ یارییه‌كان به‌ سیسته‌می چوون و هاتنه‌، هه‌موو تیپه‌كان زۆر باش و ئاست به‌رزن و گرنگه‌ لاى ئێمه‌ یارییه‌كانى به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنین.
فۆتۆ:یاسین
كارزان كانه‌بی

Top