كۆڤان حه‌سه‌ن چاوی له‌ نازناوى زیاتره‌

كۆڤان حه‌سه‌ن چاوی له‌ نازناوى زیاتره‌

كۆڤان حه‌سه‌ن چاوی له‌ نازناوى زیاتره‌
دواى ئه‌وه‌ى له‌پاڵه‌وانێتى رۆژئاوای ئاسیا بۆ یارییه‌كانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى جیهانى له‌ ووڵاتى به‌حرێن یاریزانانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ یارییه‌كانى هاوێشتنى قورسایی و رمح توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، تاكه‌ یاریزانى كوردی قه‌زاى ئاكرێ و نوێنه‌رى كوردستان له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی كۆڤان حه‌سه‌ن توانى دوو مه‌دالیاى زێر له‌ هاوێشتنى رم و قورسایی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ كۆڤان حه‌سه‌ن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ زۆر به‌هێز بوو ئێمه‌ش وه‌كو یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق توانیمان ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانى رۆژئاوای ئاسیا به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو تاكه‌ یاریزانى كوردستان باشورى كوردستانیش به‌شداری یارییه‌كانم كردو توانیم دوو مه‌دالیاى زێر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كانى هاویشتنى رمح و قورسایی به‌ده‌ست بهێنم، كۆڤان گوتیشى" بۆمن جێگاى شانازییه‌ وه‌كو تاكه‌ یاریزانى كورد كه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ باشه‌ به‌ده‌ست بهێنم و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌ تۆماركردنى ئه‌نجامى گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، ئاماده‌كاریش ده‌كه‌م بۆ چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا له‌ چین و چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى تریش له‌ تونس و پاڵه‌وانێتى جیهانیش له‌ ژاپۆن، ده‌مه‌وێ له‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه‌ش ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنم، بۆیه‌ ئاماده‌كارى باشتر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نێو سه‌رجه‌م یاریزانه‌ به‌شداربووه‌كان بتوانم ریكۆردی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ئاسیا به‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ بگه‌رێمه‌وه‌ كوردستان، ئامانجی من به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین مه‌دالیایه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى به‌شداری تێدا ده‌كه‌م، گوتیشى هیچ گرفتێكم نییه‌ و رۆژانه‌ ئاماده‌كارییه‌كانى خۆمان به‌رده‌وامین و ده‌مه‌وێ هه‌مووكات له‌ ئاماده‌كارى ته‌واو دابم.
كارزان كانه‌بی

Top