خانه‌واده‌كانیش تێگه‌یشتوون و بوارى ئه‌نجامدانى خولیاكان فه‌راهه‌م كراون.

خانه‌واده‌كانیش تێگه‌یشتوون و بوارى ئه‌نجامدانى خولیاكان فه‌راهه‌م كراون.

ساجیده‌ عه‌لی راهێنه‌رى له‌شجوانى

خانه‌واده‌كانیش تێگه‌یشتوون و بوارى ئه‌نجامدانى خولیاكان فه‌راهه‌م كراون.
سه‌نته‌رى شاره‌ گه‌وره‌كانى كوردستان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ژماره‌ى هۆڵه‌كانى وه‌رزشیی تێدا زیاتر ده‌بێت، ئافره‌تانى كوردستانیش له‌ ئێستادا زیاتر روو له‌ وه‌رزشیی له‌ش رێكى و له‌شجوانى و و هێزى له‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م یارییانه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دایه‌، ئافره‌تان و خانمانى شاره‌كانى كوردستان كه‌ گرنگى زۆر به‌م وه‌رزشه‌ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى رێك، پێش بینى ده‌كرێ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌م یارییه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌م یارییانه‌ى كه‌ ئافره‌تانى وه‌رزشكار به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر روو له‌م یارییه‌ بكه‌ن كێبڕكێ له‌ سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ پاڵه‌وانیتیه‌كان، له‌ ئێستادا هۆڵه‌كانى شاره‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین ئافره‌تى به‌توانان له‌م وه‌رزشه‌، یه‌كێك له‌و خانمه‌ ساجیده‌ عه‌لی-یه‌ ، ناوبراو ماوه‌ى چه‌ند سالێكه‌ راهێنه‌رى له‌شجوانییه‌ و پێشتری یاریزانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی بووه‌، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1982ى پارێزگاى هه‌ولێره‌، بۆ هیچ تیپێك یارى نه‌كردوه‌ ته‌نیا بۆ هۆڵه‌كان، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان لێكرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو بوارى راهێنه‌رى له‌شجوانیت هه‌ڵبژارد؟
-سه‌ره‌تا وه‌كووه‌كو یاریزان ده‌ستم به‌ یارى له‌شجوانى و ئاسن كرد، دواى چه‌ندین ساڵ وه‌كو یاریزان و پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز، بڕیارمدا ده‌ست به‌ خولی ڕاهێنه‌ری بكه‌م و سه‌ركه‌وتووش بووم تێدا.
* هه‌ست ناكه‌ى وه‌رزشێكى قورسه‌ هه‌ڵبژاردوه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ خانمان؟
- راسته‌ وه‌رزشێكى قورس و گرانه‌، به‌ڵام كاتێك خولیا و حه‌ز یه‌ك ده‌گرن له‌ وه‌رزشێكدا كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو له‌م بواره‌ پێ ده‌گه‌ینن.
* پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ده‌بینى ؟
-پێشكه‌وتنى ئه‌م وه‌رزشه‌ له‌ قوتابیان و وه‌رزشوانان ده‌بینم كه‌ توانیومه‌ له‌ بواره‌كه‌ىى خۆم ده‌یان وه‌رزشكار پێبگه‌ینم، كه‌ بتوانم له‌ش ولارێكى رێك و ئاستێكى باش دروست به‌ین له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه‌ له‌ ئاستى كچان به‌ شێوه‌یه‌كى باش پێشوازی لێ نه‌كراوه‌ له‌ شاره‌كان؟
- به‌لێ راسته‌ له‌ ئاستى پێویستدا نییه‌، به‌ڵام زۆر خراپیش نییه‌ وا خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ وه‌رزشێكى باشو به‌ تایبه‌تى له‌ ناو ئافره‌تاندا.
*ئاستى یارى له‌شجوانى چۆن ده‌بینى له‌ كوردستان؟
-به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ره‌وو پێشچووه‌، به‌هۆى زۆرى هۆڵه‌كان له‌ شاره‌كان.
*چى بكرێت باشه‌ بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه‌؟
- له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی به‌ره‌ووپێشچوون ده‌بینى، چونكه‌ ئێستا ئافره‌تان رێگه‌یان پێ ده‌درێت بۆ هاتنه‌ هۆڵه‌كان، خانه‌واده‌كانیش تێگه‌یشتوون و بوارى ئه‌نجامدانى خولیاكان فه‌راهه‌م كراون.
*به‌رنامه‌ت چیه‌ بۆ داهاتوو وه‌كو كچه‌ راهێنه‌رێك؟
- له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دام ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م وه‌كو راهێنه‌ر و وه‌رزشكار پێگه‌یاندنى وه‌رزشوانان وه‌كو راهێنه‌ر بتوانین ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش ببه‌ین.
*به‌ گشتى ئافره‌تان بۆ چ مه‌به‌ستێك سه‌ردانتان ده‌كه‌م؟
- زۆرترینیان به‌مه‌به‌ستى له‌شجوانى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌شێكیان بۆ ته‌ندروستیان ، به‌شێكیان بۆ لاواز بوون جۆراوجۆرن.
*گرفتان چیه‌ له‌م یارییه‌؟
-زۆرترین گرفتى ئێمه‌ وه‌ك خاوه‌ن هۆڵه‌كان وه‌رگرتنى باجی زۆره‌ ، وه‌ رێژه‌یه‌كى زۆر سوتمه‌نى به‌كارده‌هێنین بۆ بزوێنه‌ره‌كانمان له‌كاتى هاوین.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو راهێنه‌رێك؟
- وه‌كو راهێنه‌رێك خه‌ونم ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كات بتوانم ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م، وه‌ بتوانم پارێزگاری له‌ نازناوه‌كان بكه‌م، یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى عێراقم له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و هێزی له‌ش.
*خانه‌واده‌كان تا چه‌ند هاوكارن بۆ بۆ وه‌رزشكردنى خانمان؟
-پشكی شێر به‌ر خێزان ده‌كه‌وێت كه‌ رهه‌ده‌م پاڵپشت و پشتیوانى خانمانیانن له‌ وه‌رزش كردن.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه‌ نیت تیپێكى كچان دروست بكه‌ى؟
-وه‌كو راهێنه‌رێك حه‌ز ده‌كه‌م تیپ له‌ هه‌موو شاره‌كان هه‌بێـت، له‌ هه‌ولێریش ئێستا ته‌نیا خۆم ده‌بینمه‌وه‌ كه‌ كۆنترۆڵى بكه‌م به‌ باشى به‌رێوه‌ى ببه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ پشتگیری كردنى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ، هیوادارم ئاستى ئه‌م وه‌رزشه‌ زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت، چونكه‌ ئاینده‌ى كوردستان له‌م وه‌رزشه‌ ده‌بینمه‌وه‌.

Top