خەوزڕان لە منداڵدا

خەوزڕان لە منداڵدا

  خەوزڕان دوچاری منداڵیش دەبێت لە تەمەنی پێنج ساڵ و بەسەرەوە، بە شێوەی گرفت لە چوونە خەو و چەند جارێك بێداربوونەوە لە شەودا، كە لەوانەیە تا پاش تەمەنی پێگەیشتن بەردەوام بێت. نیشانە باوەكانی خەوزڕان لە منداڵدا بریتییە لە: هەستكردن بە دڵتوندی و بێزاری، زووهەڵچوون و تووڕەبوون، كەمبوونەوەی ئاستی تەركیز، زیادبوونی چالاكیی بەدەنی، ناڕەحەتیی دەروونی، گرفت لە بیرهاتنەوەدا، هەروەها گۆڕانی مەزاج Mood. هۆكارەكانی خەوزڕان لە منداڵدا بریتین لە: درەنگ خەوتن، لەبەر هۆكاری جیاواز، بەتایبەتی دواخستنی ئەركی ماڵەوە لە قوتابیاندا، سەیركردنی تەلەڤزیۆن، یان یاریی ئەلیكترۆنی و زیاد بەكارهێنانی مۆبایل، خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكان، بەتایبەتی پاش كاتژمێر شەشی ئێوارە، پەستی، خەمۆكی، سترێس، ڕەبو، ئەكزیما، یان خورشتی پێست، ئۆتیزم، گرژبوونی كۆڵۆن، لەگەڵ زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان. لە كۆتاییدا پێویستە كە دایك و باوكان درك بەمە بكەن كە منداڵ لە تەمەنی6-13 ساڵیدا، شەوانە پێویستی بە 9-11 كاتژمێر نووستن هەیە و، نەوجەوانان پێویستیان بە 8-10 كاتژمێر نووستن هەیە.

 

Top