سبه‌ى هه‌ندرێن و سیروانى نوێ یارى لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له خولى نایابى كوردستان
سبه‌ى هه‌ندرێن و سیروانى نوێ یارى لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له گه‌ڕى 23ى قۆناغی دووه‌م بڕیاره سبه‌ى چوار شه‌ممه له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان سێ یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له لوتكه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ى هه‌ندرێنى پێشه‌نگی یانه‌كان ده‌چێته شارى سلێمانى و له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره ڕووبه‌رووى كوڕانى سیروانى نوێ خاوه‌نى پله‌ى دووه‌م ده‌بنه‌وه به هه‌مان خاڵ، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن،سێ خاڵى یارییه‌كه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى خۆى هه‌یه و پێشه‌نگى یانه‌كان ده‌پارێزن، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له پیرمام میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه، ده‌ربه‌ندیخانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى ئارارات ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.