سبه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووی ته‌له‌به‌ ده‌بێته‌وه‌

سبه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووی ته‌له‌به‌ ده‌بێته‌وه‌

له‌ خولى نایابى عێراقی
سبه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووی ته‌له‌به‌ ده‌بێته‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ریاریگاى شه‌عب له‌ شارى به‌غداد یانه‌ى هه‌ولێرى قه‌لاو مناره‌ ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غداد، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى نزار مه‌حروسی راهێنه‌رى سوری بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ بگه‌رێنه‌وه‌ پایته‌ختى كوردستان كه‌ له‌ ده‌ یارى رابردوو ئاستى شایسته‌یان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و راهێنه‌ره‌ پێشكه‌ش كردوه‌، یانه‌ى ته‌له‌به‌ش ده‌یه‌وێت سوود له‌ یاریگا و هانده‌رانی یانه‌كه‌ى وه‌ربگرێت و تۆله‌ى یارى رابردوو له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌، ئه‌م یارییه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى نایابى عێراقی دێته‌ هه‌ژماركردن، یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ دواین یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن له‌م یارییه‌.هه‌ردوو یانه‌كه‌ش چاویان له‌ به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌. یارییه‌كه‌ش له‌ كاتژمێردوو نیوی دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.

Top