ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌ ئافره‌تانى دهۆكی برده‌وه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌ ئافره‌تانى دهۆكی برده‌وه‌

له‌ خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان
ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌ ئافره‌تانى دهۆكی برده‌وه‌
له‌میانى یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شارى دهۆك له‌ سێیه‌م یارى خۆیدا، ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى بووه‌ میوانى ئافره‌تانى دهۆك له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له‌م یارییه‌ و هه‌ر زوو توانیان كۆنترۆڵى یاریگا بكه‌ن و بتوانن هه‌له‌كان بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان بده‌ن له‌ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێرینى خوله‌كه‌،كچانى هه‌ولێر به‌ وریاییه‌وه‌ له‌م یارییه‌ به‌ده‌ركه‌وتن و توانیان پلانه‌كانى راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان مه‌زن محه‌مه‌د به‌ رێك و پێكى جێ به‌جێ بكه‌ن و له‌ دهۆكه‌وه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ بگه‌رێنه‌وه‌ پایته‌ختى كوردستان و سێ یه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌كیان تۆماركردو به‌ ئه‌نجامى (4-0)گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ له‌م یارییه‌شدا شۆخان نوره‌دین توانى سێ گۆڵ تۆماربكات و ستاره‌ عه‌لیش گۆلێكى تۆماركرد.كچانى هه‌ولێر هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌
كارزان كانه‌بی

Top