بە نیشانەكانی پەستی ئاشنا بە

بە نیشانەكانی پەستی ئاشنا بە

هەر كەسێك لەوانەیە كە لە هەر كاتێكی ژیانیدا دوچاری پەستی Anxiety بێتەوە. گرفت لەوكاتەدا دەست پێدەكات كە تووشبوو بە پەستی، نەتوانێت كاروچالاكیی ڕۆژانەی بە دروستی ئەنجام بدات، پەستی ئەگەر بەردەوام بێت، هۆكارە بۆ تیكچوونی كاروچالاكیی ڕۆژانە و گرفت لە ڕێكخستنی كارەكاندا. بۆ خۆپاراستن لە هەستی ناخۆش، لەوانەیە كە كەسی تووشبوو دوور بكەوێتەوە لە هەندێك شوێن و كەسانی دەوروبەر. نیشانەكانی پەستی لەوانەیە كە لە تەمەنی منداڵی، یان نەوجەوانیدا دەست پێ بكەن و بە درێژایی تەمەنی پێگەیشتن بەردەوام بن، هەر كە دركت بە نیشانەكانی پەستی كرد، ئەوا خۆشبەخاتە لەوانەیە كە بتوانیت مامەڵەیان لەگەڵدا بكەیت. گرنگترین نیشانەكانی پەستی ئەمانەن: هەستكردن بە نائارامی و ناڕەحەتی، زوو هەڵچوون، گرژبوونی ماسوولكەكانی لەش، گرفت لە كۆنترۆڵكردنی هەستكردن بە نیگەرانی، گرفت لە تەركیزكردندا، ناجێگیربوونی بیروڕا و دوودڵی لە هەڵبژاردن و بڕیارداندا، گرفت لە نووستندا بە شێوەی گرفت لە چوونە خەو، یان پچڕبوونی خەو، پەشیمان بوونەوە لە دواساتەكانی پاش بڕیاردان، هەروەها هەڵبەزین و دابەزینی كێشی لەش.

 

Top