ئافره‌تانى هه‌ولێر میواندارى دوكان ده‌كات

ئافره‌تانى هه‌ولێر میواندارى دوكان ده‌كات

خولى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان
ئافره‌تانى هه‌ولێر میواندارى دوكان ده‌كات
له‌میانى یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ سبه‌ى هه‌ینى دوویارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ بچێت، ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌ سه‌ركردایه‌تى راهێنه‌رى به‌ ناوبانگی كوردستان مه‌زن محه‌مه‌د میواندارى یانه‌ى دوكانى شارى سلێمانى ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌یان یارى ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌مان ریتمی هه‌فته‌ى پێشوو به‌ ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ كچانى دوكان ببه‌نه‌وه‌، یانه‌ى دوكانیش بۆ ئه‌نجامى شایسته‌ هاتۆته‌ هه‌ولێری پایته‌خت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ئه‌ركی كچانى دوكان زه‌حمه‌ت ده‌بێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش ئافره‌تانى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى هۆڵى چالاكی وه‌رزشیی دهۆك میواندارى یانه‌ى پیره‌مه‌گرون ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆك ده‌یانه‌وێ به‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ ببه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ركابه‌رى كچانى هه‌ولێر بكه‌ن و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامی شایسته‌ بكه‌ن، كچانى دهۆك ده‌یانه‌وێ به‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ یارییه‌كه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و بتوانن هه‌نگاو بۆ پێشه‌نگی یانه‌كان بهاوێن، كچانى پیره‌مه‌رگونیش له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامى شایسته‌ هاتوون، هه‌ردووك یارییه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر دوو ونیوى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
كارزان كانه‌بی

Top