یانه‌ى سۆران داواى پێداچوونه‌وه ده‌كات
یانه‌ى سۆران دواى پێداچوونه‌وه ده‌كات
یانه‌ى وه‌رزشیی سۆران دواى ئه‌وه‌ى له یارى یانه‌كه‌یان له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئارارات له نێوان گێمه‌كانى یارى كردن شه‌ڕو ئاژاوه دروست بووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان سزاى یانه‌ى سۆرانى دا به هه‌ژماركردنى دۆڕان به ئه‌نجامى(3-0)گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ى ئارارات له‌م باره‌شه‌وه یانه‌ى سۆران داواى پێداچوونه‌وه‌ى كردوه له فیدراسیۆنى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا فه‌رمان ئیسماعیل ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى:ئێمه تانه‌مان داوه له‌و بڕیاره‌ى یه‌كێتى تۆپێى كوردستان داواى پێداچوونه‌وه‌مان كردوه له یه‌كێتیه‌كه به‌هۆى سزاكه و ئه‌نجامى یارییه‌كه كه شێوه‌یه‌كى قانوونى نه‌گرتووه، كێشه‌یه‌كی بچووك بووه و چاره‌سه‌ریش بووه،به‌بێ هیچ فیكه‌یه‌كی ناوبژیوان یارییه‌كه به كۆتایی هاتووه به ته‌له‌فۆن كراوه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌وان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام بن ئێمه‌ش هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت، چونكه ئه‌و شاره خه‌خمۆری زۆره له ئیداره‌ى سۆران و له‌به‌رپرسانى تر، بڕیارى كشانه‌وه‌ش له خوله‌كه ته‌نیا یانه‌كه نایدات ئیداره‌ى سۆران و به‌رپرسانى تریش بڕیار ده‌ده‌ن یه‌كێك له پێش هاته‌كانیش كشانه‌وه‌یه له خوله‌كه، داوا له سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌ك دروست بكات و به‌فه‌رمى داوامان لێكردوه بۆ به‌داوادچوون له سه‌ر ئه‌نجامى ئه‌و یارییه، چونكه ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه‌ى یاسایه.
كارزان كانه‌بی