یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كێشه‌ى دارایی هه‌یه‌

یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كێشه‌ى دارایی هه‌یه‌

یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كێشه‌ى دارایی هه‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان نه‌یتوانى ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌ستبه‌ر بكات و یانه‌كه‌ش بگه‌یینه‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، هه‌ر چه‌نده‌ ساڵانى رابردوو یانه‌كه‌ شه‌ڕى سه‌ركه‌وتنى بۆ خولى نایابى كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه‌ له‌ ریزبه‌ند یانه‌كان بێته‌ پێشه‌وه‌ى یانه‌كانیش له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌رده‌لان سه‌لاح سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید سه‌باره‌ت به‌ خراپی ئه‌نجامى تیپه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" كێشه‌ى داراییمان هه‌یه‌ و یاریزانانى یانه‌كه‌مان بایكۆتى یاریكردنیان كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و تیپه‌ى ئێستا هه‌ماهه‌نگیان نییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش یاریزانانى هه‌موو كوردستان و عێراق له‌ خولدان له‌ پله‌ و ئاسته‌كان، سه‌رۆكى یانه‌كه‌ گوتیشى" ئێمه‌ سێ مانگه‌ له‌و یانه‌یه‌ ستافی نوێ ده‌ست به‌كاربووه‌ جگه‌ له‌ من سه‌رجه‌مییان ئه‌ندامى نوێین، دواتریش ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌شدارى خولى پله‌ یه‌كه‌كانمان كردوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش ئێستا خولى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستى پێكردوه‌ ، له‌ باره‌ى پلانه‌كانى یانه‌كه‌ش ئه‌رده‌لان گوتیشى" ئێمه‌ پلانمان دروست كردنى تیپه‌كانى یانه‌یه‌ له‌ ئاسته‌كانى خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تیپى یانه‌ بن نه‌ك یاریزانى كه‌سانێك به‌ ئیعازی ئه‌وان هه‌ڵسوڕێن، ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت بۆ سه‌رخستن و باشتر كردنى تیپه‌كانى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجامى ده‌ده‌ین ده‌مانه‌وێ ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌باشترین شێوه‌ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌، پلانى باشترمان ده‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بچێته‌ قۆناغی تازه‌وه‌ و ئاست و ئه‌نجامى باشتریش ده‌سته‌به‌ر بێت له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان.
كارزان كانه‌بی

Top