محه‌مه‌دعه‌بدولخالق ده‌مه‌وێ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنم

محه‌مه‌دعه‌بدولخالق ده‌مه‌وێ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنم

محه‌مه‌دعه‌بدولخالق ده‌مه‌وێ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنم
تیپى باسكه‌ى یانه‌ى غازی شیمالی شارى كه‌ركووك ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ مۆركردنى چه‌ند گرێبه‌ستێك ده‌یه‌وێـت شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌ خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ئه‌م وه‌رزه‌ش كارگێڕى یانه‌كه‌ى كه‌ركووك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌تواناى كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق محه‌مه‌د عه‌بدولخالق مۆركردوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ به‌تواناكانى یارى باسكه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان، له‌ باره‌ى چوونى بۆ ریزى یانه‌ى غازى شیمالیش محه‌مه‌د عه‌بدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ گرێبه‌ستى یه‌كجار زۆرم بۆ هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، به‌ڵام من له‌ ناو هه‌موو گرێبه‌سته‌كان گرێبه‌ستى یانه‌ى غازی شیمالم په‌سه‌ند كرد، هۆكاره‌كه‌شى خێزانى بوو و جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ماڵ و منداڵم نزیك بووم، جگه‌ له‌ یانه‌ى غازی شیمال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقیش به‌رده‌وامم، محه‌مه‌د گوتیشى" زۆر خۆشحاڵم به‌ یارى كردنم له‌ ریزى یانه‌ى غاز و ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنم و بتوانین ناوى یانه‌كه‌ش به‌ گه‌وره‌یی بمێنینه‌وه‌، بڕیاریشم داوه‌ ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رزى داهاتوو یانه‌كه‌ یه‌ك دوو گرێبه‌ستى باش بكات ڕه‌نگه‌ له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخێكى تریش بێته‌ پێش پێش بینی ده‌كه‌م بچمه‌وه‌ شارى به‌غداد، ئه‌نجامه‌كانیشمان زۆر باشه‌ له‌ خولى نایابى عێراقی، ئه‌مساڵ یانه‌كه‌ هیواى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌ نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێ، گوتیشى " خوله‌كانى عێراقی زۆر به‌هێزه‌ و یانه‌كان هه‌مووى كێبڕكێ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌كه‌ن له‌ یارییه‌كانى خولى نایاب، جگه‌ له‌وه‌ش ئێمه‌ش وه‌كو یاریزانانى كورد ده‌مانه‌وێ ناوى خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراقی، تاكو ئێستاش هیچ كێشه‌و گرفتێكم نییه‌ له‌ یانه‌كه‌ و ئاواتى من ئه‌وه‌یه‌ بتوانم ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ بۆ یانه‌كه‌ى شارى كه‌ركووك به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی

Top