تووشبووانی نوێی ئۆمیكرۆن زۆر زوو ڤایرۆس بڵاودەكەنەوە

تووشبووانی نوێی ئۆمیكرۆن زۆر زوو ڤایرۆس بڵاودەكەنەوە

 

 پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە تووشبووانی نوێی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی كۆڤید19 لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا زۆر بە خێرایی ڤایرۆس بۆ كەسانی دەوروبەریان بڵاودەكەنەوە. لە 26ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 دا ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گۆڕدراوی B.1.1.529ی كۆڤید 19ی بۆ یەكەم جار لە باشووری ئەفریقیادا ناساند و، بە ناوی وشەی یۆنانی ئۆمیكرۆن ناوزەد كرا، ئێستا لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهاندا بە خێرایی بڵاو بووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هەوكردنەكان بەگشتی سووكن و زوو چاك دەبنەوە. ئاماژە بەوەش كراوە كە لە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆندا زیاتر لە 30 جۆر گۆڕان لە نوكە پرۆتینەكانی ڤایرۆسەكەدا بەدی دەكرێن، كە وای لێ دەكات توانای هەبێت بۆ بەرگەگرتنی سیستمی بەرگریی لەش و، تەنانەت تووشكردنی ئەو كەسانەی كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە. توێژەرانی زانكۆی هۆنگ كۆنگ ڕوونیان كردووەتەوە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن 70 جار خێراتر لە گۆڕدراوی دێلتا بڵاودەبێتەوە، هەروەها دابەشبوون و گەشەكردنی ڤایرۆسەكە لە شانەی سییەكاندا بەراورد بە جۆری ڤایرۆسی یەكەمی سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید19 10 جار كەمترە.

 

Top